شەکرە نەخۆشییەکی مەترسیدارە و ئەبێ کۆنترۆڵ بکرێت. هاوین دەرفەتێکە بۆ پەرەسەندنی ئەم نەخۆشییه. بۆ ئەوەی لەم کێشانە بە دوور بن سەرنجی ئەم خاڵانه بدەن: ١-کەم ئاوی لەش: تووشبوانی شەکرە به هۆی میزکردنی زۆرەوە لەشیان تووشی کەم ئاوی ئەبێت. لە لایەکیترەوە لە هاویندا به هۆی گەرماوە ئاوی لەش کەم ئەبێتەوە. کەوایه ئەبێ به خواەردنەوەی ئاو و ئەو خواردنەوانەی قەندیان تێدا نییه ئەم کەم ئاوییه قەرەبوو بکەنەوە. ٢-دابەزینی ڕادەی قەندی خوێن: تووشبوانی شەکرە ئەبێ دابەزینی ڕادەی قەندی خوێنیان کۆنتڕۆڵ بکەن. یەکێک لە ئاکامەکانی دابەینی قەندی خوێن عارەق کردنی زۆرە. لە وەرزی هاویندا به هۆی گەرماوە لەش زۆرتر عارەق ئەکات و ئەگەری ئەوە هەیه به هەڵە وا بزانن هۆکاری عارەق کردنەکە نەک دابەزینی قەندی خوێن بەڵکوو گەرمی هەوایه.
٣- سووتانەوەی پێست به هۆی تیشکی خۆر: سووتانەوەی پێست به هۆی تیشکی خۆریش ئەبێتە ھۆی بەرزبوونەوەی ڕادەی قەندی خوێن. ئاشکرایە ئەم دیاردەیه لە هاویندا زیاتر ڕوو ئەدات. کەوایه ئەبێ تووشبوانی شەکرە خۆیان لە تیشکی ڕاستەوخۆی خۆر بپارێزن.
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure