سپێناخ به‌ناوبانگه به‌وه‌ی سه‌وزه‌یه‌كی زۆر به‌سووده و خۆراكه به‌های زۆری تێدایه، ئه‌م سووده‌شی درێژ ده‌بێته‌وه بۆ هێزی جه‌سته‌یی و توانا وه‌رزشییه‌كان كه هاوشێوه‌ی ماده وزه‌به‌خشه قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانه. هه‌موو ئه‌وانه‌ی فلیم كارتۆنی ( پاپای)یان بینیبێت ده‌زانن كاتێك پاپای سپێناخی ده‌خوارد چۆن ماسوولكه‌كانی بازووی گه‌وره و به‌هێز ده‌بوو، تیمێكی توێژه‌ره‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی له زانكۆی ئازادی به‌رلین ویستیان له ڕاستی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه دڵنیا ببنه‌وه، ده‌ستیانكرد به توێژینه‌وه ئه‌نجامه‌كه‌شی ئه‌وه بوو كاریگه‌ریی ئه‌و سه‌وزه‌یه‌یان بۆ سه‌لما له‌سه‌ر وه‌رزشكاران و ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كه‌شیان له‌گۆڤاری (archives of toxicology)ی تایبه‌تمه‌ند به‌توێژینه‌وه پزیشكییه‌كان بڵاوكرده‌وه. ئه‌و ئه‌نجامه‌ش هه‌مووانی توشی شۆك كرد به‌ڕاده‌یه‌ك بیر له‌وه بكرێته‌وه سپیناخیش بچێته لیستی وزه به‌خشه قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانه‌وه. پێگه‌ی شپیگلی ئه‌ڵمانیی ئاشكرایكرد، سه‌رپه‌رشتیارانی توێژینه‌وه‌كه 46 كه‌سی وه‌رزشكاریان هێنا و داوایان له هه‌ندێكیان كرد بۆ ماوه‌ی (10) هه‌فته مادده‌ی( ئیكیستیرۆن) بخۆن كه له سپێناخدا هه‌یه و دواتر ده‌ستبكه‌نه‌وه به مه‌شقه وه‌رزشییه‌كانیان ، وه‌ك بازدان‌و هه‌ڵگرتنی قورسایی، ئه‌نجامه‌كه‌ش ئه‌وه‌بوو كه ئه‌و وه‌رزشكارانه‌ی مادده‌ی (ئیكیستیرۆن)یان خواردبوو باشتر كاره‌كانیان ده‌كرد و ماسولكه‌كانیشیان له‌وانی دیكه به‌هێزتر و پته‌وتر بوو له‌مه‌وه بۆ توێژه‌ران ده‌ركه‌وت كه مادده‌ی (ئیكیستیرۆن) ی پێكهاته‌ی سپێناخ زیاتر له مه‌شقه‌كانی هه‌ڵگرتنی قورساییدا ده‌ركه‌وت. ئه‌و به‌شدارانه‌ی دوو ده‌نك له‌و مادده‌یه‌یان خواردبوو دوای (10) ڕۆژ له‌مه‌شقكردن ده‌یانتوانی (9.5) گرام زیاتر قورسایی به‌رز بكه‌نه‌وه له به‌رامبه‌ردا ئه‌وانه‌ی مادده‌ی (ئیكیستیرۆن)یان نه‌خواردبوو ( 3.3) كیلۆ گرام زیاتریان به‌رز ده‌كرده‌وه. ماریا كریستینا له زانكۆی ئازادی به‌رلین له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی یه‌كی ئه‌ڵمانیا وتی : گریمانه‌ی ئێمه ئه‌وه بوو كه زیادبوونی توانای وه‌رزشكاران ببینین دوای به‌كار هێنانی مادده‌ی (ئیكیستیرۆن) به‌ڵام هه‌رگیز چاوه‌ڕی نه‌بووین جیاوازییه‌كه هێنده زۆر بێت» دوای ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ش تیمه توێژه‌ره‌وه‌كه داوایانكرد مادده‌ی (ئیكیستیرۆن) بخرێته لیستی وزه‌به‌خشه قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانه‌وه ، به‌ڵام له كۆتاییدا بڕیاره‌كه به ده‌ست ئاژانسی جیهانیی بنه‌بڕكردنی وزه‌به‌خشه‌كانه كه به (WADA) ناسراوه و خودی ئه‌م ئاژانسه‌ش پاڵپشتی دارایی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه بووه. به پێچه‌وانه‌ی مادده‌ی (ئیكیستیرۆن)ی چڕه‌وه ، ئه‌و سپێناخه‌ی كه له بازاڕدا هه‌یه هه‌مان كاریگه‌ریی نییه له‌سه‌ر توانای وه‌رزشكاران، ئه‌وه‌ی بیه‌وێت هێزی جه‌سته‌یی خۆی زیاد بكات له ڕێگه‌ی سپێناخه‌وه ده‌بێت بڕێكی زۆر بخوات ، بۆ نمونه به‌شدارانی توێژینه‌وه‌كه له‌ماوه‌ی توێژینه‌وه‌كه‌دا هه‌موو ڕۆژێك ( 800) میلیگرام مادده‌ی (ئیكیستیرۆن)یان خواردبوو، كه ده‌كاته شه‌ش كیلۆ سپێناخی ئاسایی له ڕۆژێكدا. سه‌رچاوه : Ghadi news
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure