زاناكانی كالیفۆرنیا هۆشداریی ده‌ده‌ن له‌و مه‌ترسییانه‌ی له ناو گه‌ڵای كاهوودا خۆی حه‌شارداوه. توێژه‌ره‌وه‌كانی زانكۆی باشوری كالیفۆرنیا له‌دوای توێژینه‌وه‌یه‌كیان كه ئه‌نجامه‌كانی له كۆنگره‌ی ئه‌مریكا بۆ زانستی زینده‌وه‌ره وردبینیه‌كان له‌كالیفۆرنیا ڕاگه‌یه‌ندرا، هۆشدارییان داوه كه سه‌وزه گه‌ڵا پانه‌كان و له‌وانه‌ش كاهوو یه‌كێكه له‌و سه‌وزانه‌ی ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌یه گه‌ڵاكانی هه‌ڵگری ئه‌و جۆره به‌كتریایانه بێت كه به‌رگریان به هێزه له به‌رامبه‌ر دژه زینده‌ییه‌كان. ئه‌وه‌ی زۆرتریش بووه‌ته جێگه‌ی مه‌ترسیی زاناكان ئه‌وه‌یه گه‌ڵای كاهوو و سه‌وزه هاوشێوه‌كانی چرچولۆچیی زۆریان هه‌یه و جوان ناشۆرێنه‌وه و به‌كاڵیی ده‌خورێن و ناكوڵێنرێن ، ئه‌مه‌ش مانای وایه به‌كتریاكه گه‌رمیی به‌رناكه‌وێت. ئه‌و به‌كتریا به‌رگه‌گرانه‌ی ده‌رمانه‌كانی دژه‌زینده‌یی به یه‌كێك له گه‌وره‌ترین ئه‌و مه‌ترسییانه داده‌نرێن كه هه‌ڕه‌شه له ته‌ندروستیی مرۆڤ ده‌كه‌ن. به پێی ڕاپۆرتێكی (New Scientist)هه‌ر له‌و توێژینه‌وه‌ی زانایانی زانكۆی كالیفۆرنیادا زاناكان خێزانێكی جۆرێك له‌و به‌كتریا به‌رگریكاره‌یان بۆ گه‌ڵای كاهوو زیادكردووه و دواتر داویانه به‌و مشكانه‌ی كه پێشتر و بۆ ماوه‌ی چوار ڕۆژ ده‌رمانی دژه زینده‌ییان لێداون و دواتر ده‌ركه‌وتووه ئه‌و به‌كتریایه توانیویه‌تی به‌ئاسانی له ڕیخۆڵه‌ی مشكه‌كاندا جێگیر ببێت و بمێنێته‌وه. توێژینه‌وه‌كانی پێشووش ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن كه به‌كتریای به‌رگریكار به هۆی خاكی پیترێنراو به په‌ینی ئه‌ندامیی یان له رێگه‌ی ئاودێری بێستان‌و كێڵگه‌كان به‌ئاوی ئاوه‌ڕۆ ده‌گوێزرێته‌وه بۆ گه‌ڵای سه‌وزه گه‌ڵا پانه‌كان له‌وانه‌ش كاهوو. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌م به‌كتریا به‌رگریكاره‌ی دژه زینده‌ییه‌كان یه‌كسه‌ر كه‌سه‌كه توشی په‌تا و نه‌خۆشیی ناكات، به‌ڵام كه‌ڵه‌كه بوونی له له‌شدا گه‌شه به‌نه‌خۆشییه‌ك ده‌دا كه چاره‌سه‌ركردنی زه‌حمه‌ته. سه‌رچاوه: الصحة والحیاة
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure