11/7/2019 03:59 PM

تەتەڵە کەوتە بەردیدەی خوێنەرانی

لەدووتووێی چەندین لاپەڕەدا کتێبی (تەتەڵە، پێداچوونەوەو راستکردنەوەی هەڵە لەسەر چەند لایەنێکی مێژووی ئەم گەلە) نووسینی (شاسوار هەرشەمیی) و لەچاپکراوەکانی دەزگای رۆشنبیریی جەمال عیرفان، چاپ و بڵاوکرایەوەو کەوتە بەردەستی خوێنەرانی.
لەبەشێکی کتێبەکەدا هاتووە: وڵاتە زلهێزەکانی سەرەتای سەدەی بیستەم، (ساڵانی بەر لە شەڕی یەکەمی گێتی)، واتا بەریتانیای مەزن و فەرەنسا و ڕووسیا، بەر لە ھەڵگیرسانی شەڕی گێتیگر، پێشبینی ڕاست و دروستیان لەسەر ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست بە گشتی و سنورەکانی خاکی ژێر دەستەڵاتی دەوڵەتی عوسمانی بە تایبەتی ھەبوو. ئەوان نەک ھەر پێشبینی داتەپینی دەستەڵاتی گەندەڵبووی عوسمانیەکانیان کردبوو بەڵکو خۆئامادەکردنی وردیشیان بۆ ئەو کارە گەورەیەی ڕۆژھەڵات لەبیرنەچووبوو. پەیمانی ناوداری (سایکس-پیکۆ)، کە لە ڕۆژی ١٦-٥-١٩١٦، لە نێوان وەزیرانی دەرەوەی بەریتانیا و فەڕەنسا، بە ئاگاداری و بەشداری ڕوسیا بەسترا، تەنیا یەکێک بوو لەو وردەکاریانەی، کە تیایدا خاکی ئیمراتۆریەتی عوسمانی، بەسەر ھەرسێ دەستەڵاتە ھاوپەیمانە گەورەکەی ئەوسای دنیا، (بەریتانیای مەزن، فەرەنسا و ڕووسیا) دابەش کردبوو.

خاك




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved