ئیلهام شاهینی ئه‌كته‌ری به‌ناوبانگی میسر خۆی ئاماده ده‌كات بۆ به‌شداری كردن‌و نواندن له فلمێكی نوێ‌دا به ناونیشانی قه‌ده‌غه كردنی هاتوچۆ، گرنگی ئه‌م به‌شداری‌و ده‌ركه‌وتنه‌شی له‌وه‌دایه كه ماوه‌ی سێ ساڵه له سینه‌ما دابڕاوه. فلمه تازه‌كه سه‌رجه‌م دیمه‌نه‌كانی له ناو قاهیره‌دا وێنه‌ی ده‌گیرێت‌و بڕیاریشه له كۆتایی مانگی تشرینی یه‌كه‌می داهاتوودا كاری وێنه‌گرتن ده‌ست پێ بكات. ئه‌میر ره‌مسیس نووسه‌ر‌و ده‌رهێنه‌ری فلمه‌كه رایگه‌یاند، به‌هیوان فلمه‌كه‌یان له ژماره‌یه‌ك له فێستڤاڵه‌كانی عه‌ره‌بی‌و جیهانیدا به‌شداری بكات. چیرۆكی فلمه‌كه‌ش باس له شه‌وێكی 2013 ده‌كات كه دایكێك به‌هۆی قه‌ده‌غه كردنی هاتوچۆوه ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كرێ، ئیلهام شاهین رۆڵی دایكه‌كه ده‌بینێت‌و ئه‌مینه خه‌لیل رۆڵی كچه‌كه ده‌بێنێت.
ئیلاف
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure