فیلمی په‌ترای ئیسپانی كه ده‌رهێنانی خایمی رۆزالیسه خه‌ڵاتی زێڕینی خولی دووه‌می فێستڤاڵی مه‌ناراتی تونسی تایبه‌ت به سینه‌مای وه‌رگرت. لیژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی فیلمه‌كان له فێستڤاڵه‌كه‌دا سه‌باره‌ت به هۆكاری به‌خشینی خه‌ڵاتی زێڕین به په‌ترا رایگه‌یاند، خه‌ڵاته‌كه به‌خشرا به‌و فیلمه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له ده‌رهێنانه‌كه‌یدا زۆر به وردی كار كراوه‌و گێڕانه‌وه‌ی چیرۆكه‌كه‌ی غافڵگیرانه‌یه‌و خودی چیرۆكه‌كه‌شی جێگه‌ی سه‌رنجه‌و بینه‌ر ده‌وروژێنێت، له‌گه‌ڵ چه‌ند هۆكارێكی دیكه‌دا وایان كرد خه‌ڵاته‌كه به تێكڕای ده‌نگ بدرێته فیلمی په‌ترا. هه‌ر له‌و فێستڤاڵه‌دا خه‌ڵاتی باشترین نواندن درا به یانیس دراكۆپۆلۆس كه رۆڵی سه‌ره‌كی بینیوه له فیلمی به‌زه‌ییدا‌و فیلمه‌كه‌ش ده‌رهێنانی بابیس ماكریدیسه. ده‌ره بوشوشه به‌ڕێوه‌به‌ری فێستڤاڵی مه‌ناراتی تونس، له ئاهه‌نگی كۆتاییدا وتی: سینه‌مای كه‌نارده‌ریا به‌ڵێنی خۆی برده‌سه‌ر، به تایبه‌ت كه سه‌دان بینه‌ری له‌و په‌ڕی وڵاته‌وه بۆ ئه‌مپه‌ڕی وڵات له ده‌وری خۆی كۆكرده‌وه‌و هه‌موو پێكه‌وه پێكه‌نین‌و گریاین‌و خه‌ونمان بینی‌و تووشی تێڕامان بووین.
رۆیته‌رز
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure