14/7/2019 10:06 AM

شۆربای قارچك

كه‌ره‌سته‌كان:
۱ كیلۆ قارچك
تامی مریشك
۱ سه‌لك پیاز
۲ كه‌لوه‌ سیر
پیازی ته‌ڕ
خوێ
به‌هاراتی سیر
به‌هاراتی بیبه‌ر
سه‌مونی برژاو

شێوازی ئاماده‌كردن:
1- سه‌ره‌تا هه‌موو قارچكه‌كان بشۆره‌وه‌و به‌وردی قاشیان بكه‌، هه‌روه‌ها پیازو سیره‌كه‌ش وردبكه‌.

2- له‌ناو مه‌نجه‌ڵێكدا كه‌مێك ئاو له‌سه‌ر ئاگر بكوڵێنه‌ له‌گه‌ڵ تامی مریشكدا، دوات قارچك و پیازو سیره‌كه‌ش له‌ناو ئاوه‌كه‌دا بۆماوه‌ی ۱۰ خوله‌ك بكوڵێنه‌.

3- پاشان كه‌مێك خوێ و به‌هاراتی بیبه‌رو به‌هاراتی سیر بخه‌ره‌ ناو مه‌نجه‌ڵه‌كه‌وه‌ بۆماوه‌ی ۲۰ خوله‌ك با له‌سه‌ر ئاگر بێت.

4- ئێستاش له‌سه‌ر ئاگر دایبگره‌ بۆئه‌وه‌ی كه‌مێك ساردبێته‌وه‌، دواتر ئامێری كاره‌بای هاڕه‌ر (میكسه‌ر) به‌كاربهێنه‌ بۆئه‌وه‌ی شۆرباكه‌ وه‌ك كرێمی لێ ده‌ربچێت.

5- له‌كۆتاییدا پیازی ته‌ڕی بۆ وردبكه‌و له‌گه‌ڵ سه‌مونی برژاودا ئاماده‌ی بكه‌.

خاك – س/ ئاژانسه‌كان



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved