14/7/2019 11:10 AM

چەند هەڵەی باو سەبارەت به کرێمی دژەخۆر

١- هەموو ڕۆژێک کرێمی دژەخۆر بەکار ناهێنیت:
بەکارهێنانی کرێمی دژەخۆر لە هەموو وەرزەکاندا پێویسته. تیشکی خۆر لە گشت حاڵەتەکاندا کاریگەری خۆی لەسەر جەستەی ئێمه دائەنێت. چ لە کەشی باراناویدا، چ ئەو کاتانەی بای دێت یان ئاسمان هەورە. 


٢- به ڕادەی پێویست کرێمی دژەخۆر بەکار ناهێنیت:
هەوڵ بدەن لە بەکارهێنانی ئەم کرێمەدا بەرچاوتەنگ نەبن. کەڵک وەرگرتن لە کرێمی دژەخۆر بە هەر ڕادەیەک به زۆر نایەته هەژمار. 


٣- لە ڕۆژێکدا تەنها یەک جار ئەم کرێمه بەکار دەهێنیت:
پسپۆڕانی پێست لایان وایه گەر به ماوەیەکی زۆر لە ژێر تیشکی خۆردا بن ئەبێ لانیکەم به دوو سەعات جارێک کرێمی دژەخۆر بەکار بهێنن ئەگینا به هۆی ئارەق کردنەوە، کرێمەکە لە پێست ئەبێتەوە و سوودی نابێت.


٤- پاش ڕۆیشتن بۆ دەرەوە کرێمی دژەخۆر بەکار ئەهێنیت:
زۆربەی کرێمە دژەخۆرەکان دوای ماوەیەک (بۆ نموونه کاتژمێرێک)، کاریگەری ئەرێنی خۆیان لەسەر پێست دائەنێن، کەوابوو واباشترە بەر لەوەی بڕۆنه دەرەوە ئەم کرێمه بەکار بهێنن.


٥- کرێمی ئیکسپایەر بەکار مەهێنە:
گشت کەلوپەلێک لە کاتێکی دیاری کراودا ئیکسپایەر ئەبێت. کرێمی دژەخۆریش هەر بەم شێوەیەیه. ئەم کارە جگه لەوەی هیچ سوودێکی نییه لەوانەیه کێشە و نەخۆشی نەخوازراویش بهێنێته ئاراوە.








زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved