14/7/2019 11:22 AM

تاوتوێ کردنی Skoda Superb Estate facelift 2019

سکۆدا ئۆتۆمبێلێکی گونجاوە بۆ خێزان و ناوەوەی بەرفراوانه بۆ سوار بوون و هەروەها بار هەڵگرتن. ئەم مۆدێلەی سکۆدا هاوشانی BMWـی زنجیرەی 3ـێی تۆرینگه.

 

بزوێنەری ئەم سکۆدایه بەهێزه و تا ئەو کاتەی خێراییەکەی بەرز نەبێته دەنگی نییه. ئەگەرچی کێسی گێڕە ئۆتۆماتەکەی ئەم ئۆتۆمبێلە لەو کاتەدا کە خێراییەکەی بەرز ئەبێتەوە هەندێک گیر ئەکات بەڵام به گشتی ئۆتۆمبێلێکی گونجاوە و سترێس به سایەقەکەی نادات. ڕوخساری ئەم مۆدێلەی سکۆدا لەچاو مۆدێلەکانی ڕابردوو گۆڕانێکی ئەوتۆی به خۆیەوە نەبینیوە و تەنها جیاوازی بەرچاو لە بەشی گڵۆپە LEDـیەکانی دایه.

سیستەمی زانیاری وەرگرتنەکەشی لە ڕێگای سیم کارتێکەوە و به بێ بەکارهێنانی مۆبایل، جێبەجێ ئەبێت. لە ژێرەوە تایبەتمەندیه سەرەکییەکانی ئەم ئۆتۆمبێلە ئارام و شەرمنه ئەخەینه ڕوو:


• نرخ: 32 هەزار پاوند
• بزوێنەر: 4 سیلەندەر(diesel) به قەبارەی 2 لیتر
• وزه/ زەبر: 148 ئەسپە هێز/ 340 نیۆتۆن مەتر 
• کێسی گێڕ: گێری 7 دانەیی، 2 کەلاج، هەر چوار تایەکە بزوێنەرە
• خێراییەکەی لە سفرەوە تا 100 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا: 9.3 چرکە
• ئەوپەڕی خێرایی: 210 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا
• ڕادەی سووتەمەنی پێویست: 5.6 لیتر بۆ هەر 100 کیلۆمەتر




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved