گوێ له‌و ئه‌فسانه‌یه مه‌گره كه ده‌ڵێت ته‌مه‌ن كاریگه‌ری نییه له‌سه‌ر توانای پیاو له به‌دونیا هێنانی منداڵ. هه‌روه‌ك چۆن توانای خانمان بۆ دووگیان بوون به‌ته‌واوی سنورداره‌و له دوای ته‌مه‌نی 50 ساڵی كۆتایی پێدێت. پیاوانێك هه‌بوون كه له ته‌مه‌نێكی زۆردا دڵیان خۆشبووه به له‌دایكبوونی منداڵه‌كه‌یان. بۆ نموونه چارلی چاپلین یه‌كێك له‌وانه‌یه كه له ته‌مه‌نی 73 ساڵیدا منداڵه‌كه‌ی له‌دایكبووه، هه‌روه‌ها Mick Jagger یش هه‌ر له‌و ته‌مه‌نه‌داو له دیسه‌مبه‌ری 2016دا منداڵه‌كه‌ی هاتووه‌ته دونیاوه. به‌ڵام ته‌نها چه‌ند نموونه‌یه‌ك نابێته به‌ڵگه كه ئه‌م توانایه گشتگیره‌و هه‌موو پیاوێك ده‌گرێته‌وه. بوون به باوك له‌كاتی گه‌نجێتیدا ئاسانتره لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك كه له Beth Israel Deaconess Medical Center و Harvard Medical School ئه‌نجامدراوه، ئاشكرای كردووه كه ته‌مه‌نی پیاویش كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر رێژه‌ی سه‌ركه‌وتوویی دووگیان بوون.. لێكۆڵه‌ران ساڵی 2000 تا ساڵی 2014، (7750) ژن و پیاویان خستووه‌ته ژێر چاوه‌دێرییه‌وه كه به‌شداربوون له چاره‌سه‌ر بۆ منداڵبوون. هه‌روه‌ك چاوه‌ڕوان ده‌كرا خانمانی سه‌ره‌وه‌ی 40 ساڵ دژوارتر دووگیان ده‌بوون تا خانمه گه‌نجتره‌كان و ته‌مه‌نی هاوسه‌ره‌كانیان كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئاكامه‌كه دانه‌نابوو. به‌ڵام كاتێك لێكۆڵه‌ره‌كان زیاتر له خانمه گه‌نجه‌كان وردبوونه‌وه زانیارییه‌كی نوێیان بۆ ده‌ركه‌وت.. ئه‌ویش ئه‌وه بوو كه چانسی دووگیان بوونی خانمانی ژێر 30 ساڵ 76% بوو ئه‌گه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌یان ته‌مه‌نی له نێوان 30 بۆ 35 ساڵ بوایه. به‌ڵام رێژه‌ی چانسه‌كه‌یان داده‌به‌زی بۆ 64% كاتێك ته‌مه‌نی هاوسه‌ره‌كه‌یان 40 بۆ 42 ساڵ بوایه. لێكۆڵه‌ران زانیاریان له‌سه‌ر هۆكاره‌كه‌ی نییه هۆكاری دابه‌زینی توانای خانمان بۆ دووگیان بوون روون و ئاشكرایه، ئه‌ویش وه‌ستانی سوڕی مانگانه‌یه، به‌ڵام لێكۆڵه‌ران نازانن به چ هۆكارێك ته‌مه‌نی پیاوان كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر توانای منداڵ دروستكردنیان. ته‌نها گریمانه‌یه‌ك هه‌یه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه ته‌مه‌ن كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر زیادبوونی خانه‌كانی سپێرم هاوشێوه‌ی هه‌موو خانه‌كانی تری جه‌سته. خاك – س/ illvet.se
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure