15/7/2019 04:01 PM

فەرهەنگی صادق


مەولود ئیبراهیم حەسەن / هه ولێر

زمانی کوردی مێژووێکی دوورو درێژی هه یەو خاوەنی شێوەزارو بنزارێکی زۆرەو لە مێژووی خۆیدا بە زۆر هه ورازو نشێوی پر مەترسی داڕۆیشتووە تا گەیشتووەتە ئەمڕۆ. هه ربۆیە : هه روەشەیەکی زمانی کوردی خوێنی شەهیدێک پاراستوویەتی. ئەو زمانەی زۆر دوژمن و دوژمن بە بەرنامەو دەسەڵاتی هه یە!..ئەمڕۆ وادەخوازێ کە کورد( نێوەندی فەرهەنگسازیی )خۆی هه بیت و بە بەرنامەو زانستەوە پڕۆژەی فەرهەنگی زارو شێوەزارەکان دابنێن و کار بۆ( فەرهەنگی یەکگرتووی زمانی کوردی)بکەن و یارمەتی ئەو بەڕێزانەش بدەن کە تا ئێستا بە تەنیاو بە گوێرەی توانای خۆیان کار بۆ نووسینی فەرهەنگی کوردی دەکەن و لە ئەرکی چاپکردن و هونەری فەرهەنگ چاپکردن یارمەتیان بدەن، ئەوەتە فەرهەنگەکەی مامۆستایان – فەر هه نگی صادق – لە ڕووی چاپی فەرهەنگیانە وشە بە وشە دیار نەکراوەو لە رووی ئەرکی چاپیش یارمەتی نەدراوەو وەک من لە مامۆستا جەلالم بیست..مامۆستا سادق ناچاربووە سەیارەی خۆی بۆ بفرۆشێ!! بەڕێزێک کە ٣٠ ساڵ تەمەنی بە فەرهەنگێکەوە خەریک کردبێ و دواجارێش بە م شێوەیە فەرهەنگە کە چاپ بکات ! بەڕاستی ئەمە هه رلە پێشمەرگەیەکی دڵسۆزی خەباتی فەرهەنگسازیی دەوەشێتەوە، ئەو پێشمەرگەیەش( مامۆستا سادق ڕواندزی) نووسەرو دانەری فەرهەنگی سادقە.
لەم ڕۆژانەی ڕبردوو فەرهەنگێکی تر (عرەبی –کوردی ) کتێبخانەی کوردیمانی ئاوەدانکردەوە، فەرهەنگی عەرەبی(قاموس صادق-عربی-کردی) لە نووسین و دانانی مامۆستای بەڕێز (صادق رواندزی) و بژارکردنی مامۆستای گەورە بەڕێز (جەلال زەنگابادی )چاپی یەکەمی ٢٠١٩ لە بەرگێکی جوان و بە زیاتر لە
(٨٥٠ لاپەڕە)بە قەبارەیەکی باش کەوتە بەردەست فەرهە نگدۆستانی زمانی عەرەبی و کوردی،هه رەها ئەم فەرهەنگە لە(داراربیل للگباعە والنشر) وبەسەر پەرشتی هونەری (سۆران عبدالرحمان تاودر-مدیر مگبعە شهاب-اربیل)بە کاری بەرگسازیی (حامد سقزی) و (گبع باشراف دار روائع الکتب-للگباعە والنشر والتوزیع) چاپکراوە و بەتیراژی ( ٣٠٠٠ دانە) و نرخی( ١٢٥٠٠ دینار)ی عیراقی لە کتێبخانەکان دەستدەکەوێ.
ئەم فەرهەنگە پێشکەش کراوە( بە گیانی فەرهەنگسازان و ئەدیبانی کوردو هه مووئەوانەی هه وڵیان داوە زمانی دێرین و شیرینی کوردیمان بە درێژایی مێژوو لە ئێستاو ئایندەدا لە ژینۆساید بپاریزن، بۆ ئەو ئەدیبانەی لە پێناو چە سپاندنی برایەتی لە گەڵ گەلی کورد تێدەکۆشن).
فەرهەنگە کە بە دوو پێشەکی کورت مامۆستایان(سادق ڕواندزی) بەکوردی و مامۆستا (جەلال زەنگابادی ) بەعەرەبی، هه ندێک دەردە دڵ و تێبینیەوە ناسێنراوە.
مامۆستا سادق ڕواندزی لە بارەی بیرۆکەی ئەم فەرهەنگەوە دەنووسێ هێشتا لە قۆناغە کانی دواناوەندی خوێندنمدا بووم، زۆر جار پێویستیم بە وشەیەکی عەرەبی دەبوو کە ماناکەی بە کوردی بزانم، بەڵام ئەوکات هیچ فەرهەنگێک نەبووتا بتوانم سودی لێ وەربگرم کە فەرهەنگە کە لە عەرەبیە وە بۆ کوردی بێت؛ بۆ یە بیرم لەوە کردەوە شتێک بکەم ئەگەر سادەش بێت، بەڵام جێگای خۆی بگرێ ؛ بۆ یە لە سەرەتا دەستم کرد بە هه ڵگەڕاندنەوەی (فەرهەنگی مهاباد) وەک هه نگاوی یەکەم لە(کوردی عەرەبی)یەوە بۆ(عەرەبی-کوردی) دانەری ئەم فەرهەنگە زانای گەورەی کورد (گیوی موکریانی)یە.
وەک لەم پێشەکیەدا دەردەکەوێ مامۆستا سادق ڕواندزی لە سەردەمێکی زۆر زووەوە دەستی بە بناغە دانانی ئەم فەرهەنگە کردووەو کە هێشتا خۆی لە زمانی عەرەبی لە سەرەتادابووە، بۆیە ناچار بووە بۆ زانینی مانای ئەو وشانەی کە نایانزانێ ڕوو لە کەسانی تر بنێ و بەم هۆیەوەش چیڕۆکی سەیرو بەدگوماناوی بۆ دروستبووە.
عەشق و کاری بەردەوامی ئەم فەرهەنگە وای لە مامۆستا سادق کردووە کە بەردەوام وشە کۆبکاتەوەو ئەمەش وایکردووە ڕۆژ بە ڕۆژ دەفتەرەکە گەورەتر وخۆشەویستربێت.دەنووسێ :٠( بۆیە لەکاتی بارکردن وهه ڵاتن و نەهامەتیەکانی کورد وئاوارەبوون، ئەگەر هیچم لەگەل خۆ نەبردبایە تەنها نان و ئاوێش بووایە نان وئاوی ئەم دەفتەرەم لەگەل خۆ دەبرد.) دواجار مامۆستا پاش ڕەنج و ماندوو بوونێکی زۆر بەدەست نووسینەوەی فەرهەنگە کە تەکنە لۆجیای تازە یارمەتی دەدات و ساڵی ٢٠١٤ تەواوی فەرهەنگە کە پیتچن دەکات.

پاش پیتچنین لەخۆم پرسی :چی بکەم ؟
هه ڵبەتە سێ چارەگی کارەکەم تەواوکردبووبەڵام هه نگاوی هه رە گرنگ ئەوە بوو- کەسێکی شارەزا بدۆزمەوە تاکو بەکاری پێاچوونەوەو پیتچنیەکەمدا بچیتەوە، دواجار بە هۆی نووسەری بەڕێز( نەوزەت دهۆکی)توانیم بگەمە زانای زمانەوان و شارەزای عەرەبی و کوردی وفەرهەنگساز مامۆستا ( جەلال زەنگابادی) کە زۆر لەگەڵم ماندوو بوو و شەوی خستە سەرڕۆژونزیکەی سێ ساڵ پیداچوونەوەی بۆ کردم و پشت ڕاستی کردمەوە کەوا ئێستا ئەو فەرهەنگە ئەوەیە کە نهۆ کەوتە بەردەست خوێندەوارانی خۆشەویست. بەکورتی بەسەریەکەوە نزیکەی(٣٠ ساڵ)ە خەریکی ئەم فەرهەنگەم و دواجار هیوادارم لەم ڕووەوە خزمەتێکم بە میڵلەتەکەم کردبێ.
مامۆستای بەڕێزیش جەلال زەنگابادی دەنووسێ: بەوهۆیەوە کە زمان یەکی لە کۆلەگەکانی پێناسەی نەتەوییە، هه ربۆیە فەرهەنگی باش لە باوشگرو پارێزەری گەشە کردن و پێشکەوتنی زمانە لە بواری ئەدەب وهونەرو زانستدا بەتایبەت وەرگێڕانی کەنالە جۆراوجۆرەکانی ڕۆشنشارستانی لە نیوان میللەتاندا. هە روەها مامۆستا جەلال بەردەوام دەبێت و دەنووسێ : لە بەردەوامی فەرهەنگ نووسیندا هه موو فەرهەنگەکانی پێشتر بە عەرەبی وکوردی هچیان بێ کەم و کورتی نەبوونە !هه رچەندە نووسەران هه وڵی زۆریانداوە، ئەم فەرهەنگەش هه روایەو ژمارەیەکە دەچێتە سەر ژمارەی فەرهەنگەکانی تر و یارمەتیدەرێکی بەرچاوە بۆ خوێندکارووەرگێڕونووسەرو لێکۆڵەروئارەزوومەندانی فێربوونی ئەم دوو زمانە. مامۆستا جەڵال بە (١٠ خاڵ)ی گرنگ فەرهەنگەکە دەناسێنی و ڕوونی دەکاتەوە کە چۆن بە هوشیاریەوە هه وڵیانداوە فەرهەنگێکی ئەمڕۆیی و ڕاست و دروست وباش بخەنە بەر دەست هه موو ئەو بەڕێزانەی سەرو کاریان لەگەڵ فەرهەنگدا هه یە.
لە کۆتاییدا مامۆستا جەلال :دەنووسێ (مامۆستای بەڕێز نووسەروشاعیرسادق ڕواندزی سەرفرازی کردم بە ئەرکی کردنی فەرهەنگیانەی ئەم فەرهەنگە.هه روەها شادبووم بە کاری(٣ سێ) ساڵەی پێکەوەییمان.لە کەشێکدا کە بڕواپێکردن وخۆشەویستی و تێکگەیشتنەوە، لەوە شدا پیاوەتی بۆ خۆشەویستی یاسا ناس (نەوزەت دهۆکی) دەگەڕێتەوە کە دۆستی هه ردوکمانە و لەم ڕووەو سوپاسی دەکەین. لە کۆتایی نووسینەکەیدا مامۆستا جەلال بە وتەیەکی بەنرخی نووسەری فەرهەنگسازی ناوداری ئینگلیز (سمۆئیل جۆنسن) دێنێتەوە و دەنووسێ:هه رکەس کتێبێک بنووسێ چاوڕێی پێدا هه ڵگوتنە،بەلام کەسێک فەرهەنگێک بسازێ، ئەوا لە ڕەخنە دەربازی نابێت.)
لە کۆتاییشدا من ڕوو لە و بەڕێزانەدەکەم کە پێشتر کاری فەرهەنگسازیان کردووەو یان ئەو بەڕێزانە پسپۆریەکەیان فەرههنگ ناسییە، قسەی زانستیانەی خۆیان لە بارەی ئەو فەرهەنگە بکەن.




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved