لیژنه هاوبه‌شه‌كان له كۆگایه‌كدا ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕێكی زۆر زه‌یتووندا گرت كه به‌پێی پشكنینی به‌رێوبه‌رایه‌تی خۆپاراستنی ته‌ندروستی سلێمانی بۆ خواردن شیاو نین. به‌پێی راپۆرتێكی لیژنه‌ی كۆگاكانی سه‌ر به لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی له كۆگایه‌كی كۆمپانیای (خاكی بۆكان) ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕی (500) سه‌تڵی (10) كیلۆگرامی زه‌یتونی ساده‌و مه‌حشیدا گرتووه، دوای ناردنی نموونه‌ی بۆ پشكنین ده‌ركه‌وتووه ئه‌و بڕه زه‌یتوونه كه هێشتا ماوه‌ی به‌سه‌رچوونه‌كه‌شی ته‌واونه‌بووه، به‌ڵام به‌شێكی كه‌ڕووی كردووه و شیاو نییه بۆ خواردن، به‌پێی پشكنینه‌كان زه‌یتوونه‌كه كه به‌رهه‌می وڵاتی میسره له هه‌ردوو جۆری (الوادی الاخفرو یوسف)ه‌و ته‌نها ئه‌و وه‌جبه‌ی ده‌رنه‌چووه كه به‌رواری به‌كارهێنانی له (31-3-3019 بۆ 31-9-2019)یه‌و ئاگاداری هاووڵاتیان كراوه‌ته‌وه خۆیان له به‌كارهێنان و خواردنی به‌دووربگرن. به‌پێی راپۆرتی لیژنه‌ی كۆگاكان له‌هه‌مانكاتدا خاوه‌نی ئه‌و كۆگایه بڕێك كشمیش و شه‌كری كڵۆی خراپبووی راده‌ستی لیژنه‌كه كردووه به مه‌به‌ستی له‌ناوبردنیان. دوای له‌ناوبردنی ته‌واوی ئه‌و خۆراكه نه‌شیاوانه، كۆمپانیاكه به‌بڕێك پاره سزادرا. له چه‌ند رۆژی رابردووش‌دا لیژنه‌ی سێی سه‌ر به لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ستیگرت به‌سه‌ر بڕی هه‌زارو (200) كیلۆ زه‌یتوونی جۆری (فرێش)دا كه زیاتر له به‌روارێكی له‌سه‌ر بووه. خاك - راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure