پرۆفایل هونه‌رمه‌ندی ناسراو "نه‌جوا كه‌ره‌م" له به‌رواری 26-2-1966 له شاری زحله-ی لوبنان له‌دایكبووه‌و ره‌گه‌زنامه‌ی لوبنانی هه‌یه‌و له ئایینی مه‌سیحیه‌ته‌و خێڵه‌كه‌یان به ناوی مارۆنی ناوده‌برێت. پڕجه‌ماوه‌رترین هونه‌رمه‌نده نه‌جوا، یه‌كێكه له به‌هێزترین و پڕجه‌ماوه‌رترین هونه‌رمه‌ند له نیشتمانی عه‌ره‌بیدا، كه له ساڵی 1985ـه‌وه ده‌ستی به كاری هونه‌ری كردووه‌و تائێستاش به‌رده‌وامه. نازناوه‌كه‌ی به‌هۆی ده‌نگه ناوازه‌كه‌ی و لێهاتوویی له كاری هونه‌ریدا، راگه‌یاندنكاری لوبنانی "جورج ابراهیم خوری" نازناوی "شمس الاغنیه اللبنانیه" واتا خۆری گۆرانی لوبنانی پێداوه‌و له ئێستادا له هه‌موو جیهاندا به‌و نازناوه ناوده‌برێت. مه‌دالیای ئاڵتونی به‌ده‌ستهێناوه ساڵی 1985 به‌شداری له به‌رنامه‌ی به‌ناوبانگ "لیالی لبنان" كردووه‌و توانیویه‌تی له به‌رامبه‌ر هونه‌ره‌كه‌یدا مه‌دالیای ئاڵتونی به‌ده‌ستبهێنێت. سه‌ره‌تای ئه‌لبومه‌كانی نه‌جوا، ساڵی 1989 یه‌كه‌م ئه‌لبومی به ناوی "یا حبایب" بڵاوكرده‌وه. دووه‌م ئه‌لبومیشی ساڵی 1992 به ناوی "شمس الغنیه" بڵاوكرده‌وه‌و سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی به‌ده‌ستهێنا. هه‌روه‌ها ساڵانه‌ش و تائێستا به‌رده‌وام ئه‌لبوم بڵاوده‌كاته‌وه‌و سه‌رجه‌م ئه‌لبومه‌كانی فرۆشی زۆریان هه‌بووه‌و ده‌نگیان داوه‌ته‌وه. ژیانی هونه‌ری ده‌نگی نه‌جوا كه‌ره‌م ته‌به‌قه‌یه‌كی زۆر به‌رزی هه‌یه‌و وه‌كو هه‌ندێك هونه‌رمه‌ندی تر نیه كه به شێوه‌ی میسری و خلیجی گۆرانی بڵێت، به‌ڵكو ته‌نها به زمانی ره‌سمی لوبنانی گۆرانی ده‌ڵێت. به‌وپێیه‌ی ئه‌و زمانه‌ی له هه‌موو زمانه‌كانی تر پێ باشتره‌و وه‌كو ئه‌ركێكی نیشتمانی لێی ده‌ڕوانێت. رای نه‌جوا بۆ ده‌رخستنی سه‌ركه‌وتنی هونه‌رمه‌ند به رای نه‌جوا كه‌ره‌م كه له چاوپێكه‌وتنه‌كانیدا ئاماژه‌ی پێداوه، ژماره‌ی گوێگر‌و هه‌وادار بۆ هونه‌رمه‌ند سه‌ركه‌وتنی هونه‌رمه‌نده‌كه ده‌رده‌خات. نه‌جوا و مه‌قام نه‌جوا به پله‌ی یه‌كه‌م به‌وه به‌ناوبانگ بووه كه هه‌موو جۆره‌كانی مه‌قامی وتووه‌و سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه، له‌گه‌ڵ وتنه‌وه‌ی گۆرانی نیشتمانی به‌تایبه‌ت گۆرانی "لیش مغرب" كه ئه‌وكات ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆری هه‌بوو به‌تایبه‌ت لای كه‌سانی تاراوگه "دوور له نیشتمانی خۆیان" ته‌نانه‌ت سه‌ره‌تا ئه‌و كلیپه‌ی لێ قه‌ده‌غه كرا‌و چه‌ند به‌شێكی لێ بڕدرا له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌دڵی حكومه‌تی لوبنانی نه‌بوو. پاش ده‌ستكاریكردنی بۆ جارێكی‌تر بڵاویكرده‌وه. نه‌جوا و وكبرنا یه‌كێكی تر له‌و گۆرانیانه‌ی نه‌جوا كه ناوبانگێكی زۆری له وڵاتان هه‌بوو، گۆرانی "وكبرنا" بوو، كه باس له گفتوگۆی نێوان باوك و كچێك ده‌كات و له‌گه‌ڵ "ودیع الصافی" هونه‌رمه‌ندو ئاوازدانه‌ر پێكه‌وه ساڵی 2003 وتویانه. نه‌جوا و arab got talent نه‌جوا یه‌كێكه له دادوه‌رانی لیژنه‌ی به‌رنامه‌ی arab got talent له یه‌كه‌م خولیه‌وه‌و تائێستاش به‌رده‌وامه. ژیانی تایبه‌تی: له گه‌نجێتییه‌وه كه‌سوكاره‌كه‌ی هاوكارو پشتیوانی بوون بۆ كاری هونه‌ری، هه‌ر ئه‌وه‌ش بووه هۆی ئه‌و سه‌ركه‌وتنه زۆره‌ی له بواری هونه‌ریدا. ساڵی 2000 له دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌لبومی "لها عیون" نه‌جوا هاوسه‌رگیری خۆی ئاشكراكرد له‌گه‌ڵ "یوسف حرب". به‌ڵام كه‌سوكاری نه‌جوا به‌و هاوسه‌رگیریه رازی نه‌بوون، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئایین و ته‌مه‌نیان جیاواز بوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نه‌جوا هه‌ر سوربوو له‌سه‌ر هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ی. ئه‌وه‌بوو دوای دوو ساڵ و به‌بێ ئه‌وه‌ی منداڵیان ببێت، نه‌جوا له هاوسه‌ره‌كه‌ی جیابووه‌وه‌و تائێستاش هاوسه‌رگیری نه‌كردووه‌ته‌وه. له ماوه‌ی رابردووش‌دا باوك و برایه‌كی گیانیان له‌ده‌ستدا، كه به‌وته‌ی نه‌جوا، كاره‌ساتێكی گه‌وره بووه له ژیانیداو هه‌ر به‌وهۆیه‌شه‌وه ماوه‌یه‌ك له كاری هونه‌ری دابڕاوه‌و له ئێستادا به نوێترین ئه‌لبومی گه‌ڕاوه‌ته‌وه دنیای هونه‌ر. ناوی به‌شێك له ئه‌لبومه‌كانی: (یا حبایب، شمس الغنیه، انا معكن، نغمه حب، ما بسمحلك، حظی حلو، ما حدا لحدا، مغرومه، روح روحی، عیون قلبی، ندمانه، ته‌مونی، سحرنی، شو مغیره، كبر الحب، هیدا حكی، عم بمزح معك، خلینی شوفك، هاللـیله.. ما فی النوم، لشحد حبك، یا یما، عالصخره، دندنها، منی الك...) نه‌جوا و پێشكه‌شكردنی گۆرانییه‌كانی نه‌جوا كه‌ره‌م له زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان به‌گشتی و نیشتمانی عه‌ره‌ب به‌تایبه‌تی ئاهه‌نگ و كۆنسێرتی ئه‌نجامداوه، هه‌روه‌ها له هه‌رێمی كوردستانیش به‌هه‌مانشێوه گۆرانییه‌كانی پێشكه‌ش كردووه‌و هه‌وادارێكی زۆری هه‌یه. خاك ئاماده‌كردنی/ لانه كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure