16/7/2019 11:55 AM

ڕێگەیەکی نوێ بۆ چارەسەری نەخۆشییەکانی پێست بەبێ بڕینی پێست

توێژەرانی زانکۆی بریتیش کۆلۆمبیا، میکرۆسکۆپێکی تایبەتیان  پەرە داوە کە توانایی دەستنیشانکردنی نەخۆشی شێرپەنجەی پێستی هەیە و  بەبێ بڕینی پێستی نەخۆشەکە کاری دەستنیشانکردن و نەشتەرگەری ئەنجام دەدات.


ییمەی هوانگ، هاونووسەری توێژینەوەکە دەڵێت: "تەکنۆلۆژییەکەمان ڕێگەمان پێ دەدات کە بە خێرایی پشکنین بۆ شانەکان بکەین و کاتێک نیشانەیەکی جێی گومان یان پێکهاتەیەکی نائاسایی خانەکمان بینی، نەشتەرگەرییەکی زۆر وردبینانە بکەین و بەبێ ئەوەی پێستەکە ببڕین پێکهاتە نەخۆش و نەخوازراوەکە لەناو شانەکەدا چارەسەر بکەین."
ئامێرەکە جۆرێکی تایبەتی میکرۆسکۆپی فرەفۆتۆنییە کە توانایی وێنەگریی شانەی زیندووی لە نزیکەی یەک میلیمەتر قووڵاییدا هەیە و لەڕێگەی گورزە تیشکی لەیزرەی ژێرسووری زۆر خێرا ئەو کارە دەکات. ئەو شتەی کە میکرۆسکۆپی ئەم توێژەرانە لە کارەکانی پێشوو جیا دەکاتەوە ئەوەیە کە نەتەنیا توانایی دیجیتاڵیکردنی پشکنینی شانە زیندووەکانی هەیە بەڵکوو بە زیادکردنی ئاستی گەرمای بەرهەمهاتووی لەیزەرەکە توانایی چارەسەریشی هەیە.


کاتێک کە میکرۆسکۆپە لەسەر پێست بە کار دەهێنرێت، توانایی ئەوە بە پسپۆڕان دەدات کە بە وردبینییەوە شوێنی حاڵەتە نائاساییەکان دەستنیشان بکەن و چارەسەری بکەن.

 

هەروەها دەتوانێت بۆ چارەسەری هەر پێکهاتەیەکی لەش بە کار بێت کە ڕووناکی لێی دەدات و پێویستە چارەسەرێکی زۆر وردبینانەی بۆ بکرێت. بەشێک لەو پێکهاتانە بریتین لە: دەمارەکان، خانەکانی خوێن لەناو پێستدا، چاو، مێشک و پێکهاتە گرینگەکانی دیکە.






زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved