له وڵاتی ئیسپانیا پزیشكان لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامداوه له‌باره‌ی سووده‌كانی سه‌وزه له‌كاتی سووركردنه‌وه‌دا به‌راورد به كۆڵاندنی له‌ناو ئاودا، بۆ ئه‌مه‌ش گرنگیان به ته‌ماته‌و كوله‌كه داوه، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی تێستیان له‌سه‌ر هه‌موو سه‌وزه‌كانی تریش كردووه. له ئه‌نجامدا پزیشكان ئاگادارمان ده‌كه‌نه‌وه كه سه‌وزه‌ی سووركراوه سوودی زیاتره له‌چاو سه‌وزه‌ی كوڵاو، به‌وپێیه‌ی له‌كاتی كۆڵاندندا زۆربه‌ی ڤیتامینه‌كان كه‌مده‌بێته‌وه یان له‌ناوده‌چێت. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ش ده‌ده‌ن كه سه‌وزه‌ی سووركراوه سوودی زیاتره به‌تایبه‌تی له‌ناو رۆنی زه‌یتوندا، به‌وهۆیه‌ی سه‌وزه ڤیتامینی رۆنه‌كه هه‌ڵده‌مژێت، به‌ڵام له‌هه‌مانكاتیشدا رێژه‌ی چه‌وری زیاد ده‌كات و پێكهاته‌ی كالۆری به‌رزتر ده‌بێته‌وه. ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی ئاشكراشی ده‌كه‌ن كه خواردنی سه‌وزه به سووركراوی سوودی هه‌یه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری توشبوون به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌و شه‌كره‌و هه‌روه‌ها بینایی چاویش ده‌پارێزێت. خاك – ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure