تیشكی خۆر یه‌كێكه له سه‌رچاوه‌كانی ڤیتامین D كه به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كان پارێزگاری له جه‌سته ده‌كات له به‌رامبه‌ر جۆره‌كانی شێرپه‌نجه‌دا. پرۆفیسۆر Cedric Garland یه‌كێكه له لێكۆڵه‌رانی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك كه له زانكۆی Callifornia ئه‌نجامدراوه، ده‌ڵێت: ئێمه توانیومانه رێژه‌ی ڤیتامین D پێویست بۆ وه‌ستانه‌وه له به‌رامبه‌ر هه‌موو جۆره شێرپه‌نجه‌یه‌كی هێرشبه‌ر دیاری بكه‌ین. له‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌دا كه 2200 كه‌سی ره‌گه‌ز مێیینه به‌شداربوون، ده‌ركه‌وتووه كه مه‌ترسی گه‌شه‌كردنی شێرپه‌نجه له‌ناو خانمانێك كه رێژه‌ی ڤیتامین D له‌ناو هه‌ر لیترێك خوێنیاندا 40 نانۆگرام بووه، 67% كه‌متر بووه له خانمانێك كه رێژه‌ی ڤیتامین D خوێنیان بۆ هه‌ر لیترێك 20 نانۆگرام بووه. پرۆفیسۆر Cedric Garland ده‌ڵێت: پێش ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه رێژه‌ی ڤیتامین D پێویست نه‌ناسراو بوو. هه‌روه‌ها ئه‌و پێداگری ده‌كات كه به مه‌به‌ستی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توشبوون به شێرپه‌نجه پێویسته رێكخراوی راوێژكاری ئه‌مریكی National Academy of Medecine گۆڕانكاری بكات له رێژه‌ی ڤیتامین D پێویست و به‌رزبكرێته‌وه بۆ سه‌ره‌وه‌ی 20 نانۆگرام له‌هه‌ر لیتر خوێندا. په‌یوه‌ندی نێوان ڤیتامین D و شێرپه‌نجه شتێكی نوێ نیه‌و له ساڵی 1980ـه‌وه ناسراوه، به‌ڵام دواتر پرۆفیسۆر Cedric Garland یه‌كێك له‌وانه بوو كه تێگه‌یشت شێرپه‌نجه‌ی ریخۆڵه ئه‌ستوره له‌نێوان ئه‌و كه‌سانه‌ی له باكووری گۆی زه‌وین، واته ئه‌و شوێنه‌ی كه‌مترین تیشكی خۆری به‌رده‌كه‌وێت، زۆرتره. به‌ڵام لێكۆڵینه‌وه‌كه تائێستاش نه‌یتوانیوه ده‌ریبخات كه ڤیتامین D چۆن پێش به شێرپه‌نجه ده‌گرێت. تاقیكردنه‌وه‌كانی سه‌ر ئاژه‌ڵ پیشانیداوه كه ڤیتامین D ده‌توانێت گه‌شه‌ی خانه سه‌ره‌تاییه‌كانی شێرپه‌نجه دابه‌زێنێت، به‌ڵام هۆكاری ئه‌م به‌ره‌وڕوبونه‌وه‌یه تائێستا نه‌زانراوه. ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی به‌شێك له لێكۆڵه‌ران سه‌رنجی خۆیان خستووه‌ته‌سه‌ر په‌یوه‌ندی نێوان ڤیتامین D و شێرپه‌نجه، به‌شێكی تریان به‌وردی چاودێری كاریگه‌ری ڤیتامین D له‌سه‌ر توانای منداڵ دروستكردن ده‌كه‌ن. خاك –س/ illvet.se
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure