17/7/2019 11:05 AM

ئەپێکی وازهێنان لە جگەرە دەتوانێت گۆڕانکاری لە مێشکدا دروست بکات

توێژەران بۆیان دەرکەوتووە کە ئەپێک کە لەسەر بنەمای  ئاگامەندی (mindfulness) بۆ وازهێنان لە جگەرەکێشان ساز کراوە، لە یارمەتیدەری جگەرەکێشان بووە بۆ ئەوەی وازی لێ بهێنن. هەروەها ئەو کەسانەی کە ڕێژەی جگەرەکێشانیان بە یارمەتیی ئەم ئەپە کەم بووەتەوە کاردانەوەیان بەرامبەر وێنە پەیوەندیدارەکان بە جگەرە لە بەشێکی مێشکدا کەمتر بووەتەوە.


دکتۆر جود بروێر، پڕۆفیسۆری یاریدەدەر لە زانکۆی براون کە سەرپەرشتیاری تیمی توێژەرانی کرد، گروپێکی لە بەشداربووانی توێژینەوەکە جیا کردەوە کە بۆ وازهێنان لە جگەرەکێشان ئەپێک بە کار دەهێنن کە سود لە ئاگامەندیی کەسەکان وەردەگرێت و ئەنجامەکانی بەراورد کرد بە گروپێکی تر کە ئەپێکی دیکەیان بە کار دەهێنا.
بروێر دەڵێت "ئەمە یەک توێژینەوەیە دەریبخات کە چارەسەر بە ئاگامەندی دەتوانێت لەسەر میکانیزمی مێشک کاریگەری دابنێت و میکانیزمێکی مێشک بگۆڕێت."


ئەپەکە چالاکی و ڤیدیۆی ڕۆژانەی تیدایە بۆ ئەوەی بەکارهێنەران پاڵنەرەکانیان بۆ جگەرەکێشان تۆمار بکەن، و زیاتر ئاگادار بن لە ڕۆیشتنی حەزیان بەرەو جگەرە و مێتۆدەکانی ئاگامەندی فێر ببن بۆ ئەوەی خۆیان لەو  حەزە دوور بخەنەوە. 


لە ئەنجامی ئەم توێژینەوەدا دەرکەوت ئەو کەسانەی کە ئەپی دروستکراو لەسەر بنەمای ئاگامەندییان بۆ ماوەی مانگێک بە کار هێناوە، تا ئاستێکی زۆر و نزیکەی ١١ جگەرە کەمتریان لە ڕۆژدا کێشاوە. لە بەرامبەردا ئەو کەسانەی کە ئەپەکەی دیکەیان بە کار هێنابوو بە شێوەی مامناوەندی ٩ جگەرە کەمتریان کێشابوو. هەندێک لە بەشداربووانی هەردوو گرووپەکە وتیان کە لە کۆتایی ئەو مانگەدا بە تەواوەتی وازیان لە جگەرەکێشان هێناوە.




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved