- ڤیتامین C لەشی مرۆڤ ئەم ڤیتامینه بەرهەم ناهێنێت. هەر بۆیه ئەبێ لە سەرچاوە دەرەکییەکانەوە دابین بکرێت. ئەم ڤیتامینه بەرگری لە پێست ئەکات لە بەرامبەر تیشکە مەترسیدارەکانی خۆر و هەروەها لە کەشوهەوای ژەهراویدا پێست ئەپارێزێت. ڕادەی کەڵک وەرگرتن بۆ گەورەساڵان: 75 میلی گرام سەرچاوەکان: بیبەری سوور، ئاوی پرتەقاڵ. - ڤیتامین E گەر لە ژێر تیشکی ڕاستەوخۆی خۆردا ئیش ئەکەن ئەبێ کرێمی دژەخۆر بەکار بهێنن و خواردنێک بخۆن کە ڤیتامین E تیا بێت. ئەم ڤیتامینه لەگەڵ چەوری پێست تێکەڵاو ئەبێت و پێستتان لە تیشکی خۆر ئەپارێزێت. ئەم ڤیتامینه بۆ چاک بوونەوەی شوێنی برین و دابەزینی هەو کردنی پێست زۆر بە سوودە. ڕادەی کەڵک وەرگرتن بۆ گەورەساڵان: 15 میلی گرام سەرچاوەکان: ڕۆنی گەنم، تووی گوڵەبەڕۆژە، بادام - ڤیتامین B7 یان بیۆتین: ئەم ڤیتامینه کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر قژ و پێست و نینۆک هەیه. لەشی مرۆڤ ئەم ڤیتامینه بۆ دروست کردنی خانەکانی پێست بەکار ئەهێنێت، هاوشێوەی پرۆتین و چەورییەکان. زۆرینەی سێلێبریتییەکان ڕێکلام بۆ ئەم ڤیتامینه و تایبەتمەندییه باشەکانی ئەکەن. بەڵام ئەبێ لە بەکارهێنانی لە ڕادەبەدەری ئەم ڤیتامینه خۆتان بپارێزن. ڕادەی کەڵک وەرگرتن بۆ گەورەساڵان: 30 میکرۆ گرام. سەرچاوەکان: جگەری گوێرەکە، هێلکە، گۆشتی جنراوی مەڕ و گوێرەکە.
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure