17/7/2019 11:13 AM

سوودەکانی خواردنی کاڵەک

١- دابەزینی کێشی لەش:
کاڵەک جگه لەوەی چەوری تێدا نییە، خاوەنی کۆمەڵێک مەتریالی بەسوودە بۆ پاک کردنەوەی کۆئەندامەکانی لەش. ئەم مەتریالانە چالاکی دەرونی جەستە زیاد ئەکەن و لە ئاکامدا کێشی لەش دائەبەزێت. 


٢- بەرگری لە بەرز بوونەوەی گوشاری (زەختی) خوێن:
ئەم میوەیه پوتاسیۆمی تێدایه و ئەبێته هۆی دابەزینی ڕادەی سودیۆم لە لەش دا و لە ئاکامدا گوشاری خوێن کۆنتڕۆل ئەکرێ و بەرز نابێتەوە. هەر بۆیه خواردنی ئەم میوەیه ڕاستەوخۆ ئەبێته هۆی تەندروستی دڵ. 


٣- بەهێز کردنی ئێسک و ددانەکان:
ئەم میوەیه پڕە لە کالیسیۆم. کالیسیۆمیش بۆ بەهێز بوونی ئێسک و ددان پێویسته. کەوابوو خواردنی کاڵەک بەرگیری ئەکات لە بۆش بوونەوەی ئێسک و ئازارەکانی ددان. 


٤- بژاردەیەکی باشە بۆ دابین کردنی ئاوی جەستە:
٩٠%ـی پێکهاتەی کاڵەک ئاوە. هەر بۆیه خواردنێکی زۆر بەسوودە لە گەرمای هاویندا. هەر وەک باس کرا ئەم میوەیه سەرچاوەیەکی باشە بۆ پوتاسیۆم کە ئەبێته هۆی کۆنتڕۆل کردنی شلەمەنی و ئەلەکترۆلیتەکانی جەستە. 


٥- بەهێز کردنی سیستەمی بەرگری جەستە:
کاڵەک هەروەها سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندە بۆ ڤیتامین C و ئەم ڤیتامینەش ڕۆڵێکی گرنگی هەیه لە بەهێز کردنی جەستە به گشتی و سیستمەتی بەرگری به تایبەتی.






زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved