ئەحمەد حسێن ئەحمەد ئێمه هه‌ر به گوێگرتن و بێده‌نگبوون به‌رامبه‌ر سه‌ركێشی هه‌ڵه و هه‌ندێ هه‌ڵسوكه‌وتی دزێوانه و بێ پێوانه، به واتای سته‌مكردنه له خۆمان و ویژدانمان. ئه‌ڵبه‌ته هه‌موو زمانێكی زیندوو به‌وه‌وه ده‌مێنێته‌وه و په‌ره‌ده‌سێنێ، كه له‌گه‌ڵ قۆناغه یه‌ك له دوا یه‌كه‌كانی مێژوودا هه‌ڵبسووڕێ و به پێشكه‌شكردنی زاراوه‌ی سه‌رده‌میانه، هه‌ڵقوڵاو له ناخی زمانه‌كه‌وه به هه‌وڵی پسپۆڕان و زمانه‌وانانه‌وه به شێوه‌یه‌كی گونجاو و له‌بارانه دابڕێژرێت. هه‌تا له سه‌دا هه‌شتای ئه‌و ناولێنراوه نوێیه بپێكێ و له هه‌مان كاتدا زاراوه‌كه بۆ سه‌ر زمان ئاسانكاری بۆكرابێت و پێشوازی گه‌رمی لێكرابێت ئینجا ده‌چه‌سپێت و په‌یڕه‌وی به خۆیه‌وه ده‌بینێت.ئاشكرایه و به‌بێ نكولی لێ‌كردن، زمانی كوردیش به درێژایی رۆژگاری به‌سه‌رچوو ته‌نانه‌ت ئه‌مڕۆیشی له‌گه‌ڵدا بێت (مه‌به‌ست له هه‌ندێ به‌شی كوردستانی دابه‌شكراوی دیكه‌یه) هه‌ر ئاسته‌نگی له‌به‌رده‌مدا قوتكراوه‌ته‌وه و سه‌ركۆنه‌كراوه.. به مه‌به‌ستی كه‌م نه‌فه‌سی و له‌به‌ر چاوكه‌وتن و له‌بیرچوونه‌وه. قه‌ده‌غه‌كردنه‌كه ئه‌مه‌نده زۆرزانانه بووه، به لیته و لێشاوی ره‌گه‌زپه‌رستانه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵداكراوه. پروپاگه‌نده‌ی مه‌رج نه‌بوونی زمان و یان به دیالێكتێكی زمانی دراوسێ بدرێته قه‌ڵه‌م. ئه‌م گشت ته‌قالا ناهه‌موارانه‌ی دوژمنانی مرۆڤایه‌تی بێ بنه‌ما مانه‌وه.. به خۆشییه‌وه له‌مێژه‌وه له‌م به‌شه‌ی هه‌رێمی كوردستاندا ئێستا جێگه‌ی خۆیگرتووه. به هه‌زاران كتێب و گۆڤار و رۆژنامه و هه‌فته‌نامه و بڵاوكراوه‌ی هه‌مه‌جۆر ده‌رده‌چێت.. به‌داخه‌وه‌م له‌م ساڵانه‌ی دوای راپه‌ڕینی به‌هاری 1991 هه‌ندێ وشه‌ی نه‌شیاو و داتاشراو.. یان به زۆره‌ملێ و نابه‌رپرسانه كۆمه‌ڵێ زاراوه‌ی نامۆی لاتینی یان هی زمانی دیكه تێخزێنراوه كه خوێنه‌ری كورد یان گوێبیستانی به‌لایانه‌وه گرانه.. كه ئه‌مه هه‌ر قسه‌ی ئێمه نییه به‌ڵكو چه‌ندان له شاره‌زایانی ئه‌م بواره له‌مه‌وپێش به نووسین و رێنمایی هزری خۆیان ده‌ربڕیوه و ئیدانه‌یان كردووه. ئه‌وانه‌ی به كاری وشه داتاشینه‌وه خه‌ریكبوون هه‌ر بۆ مه‌به‌ستی خه‌نجه‌ردان له هه‌یكه‌لی زمانی كوردی هه‌وڵی ئه‌وه‌یان نه‌داوه بچنه ده‌ریای زاراوه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی تری زمانه‌كه‌مانه‌وه تا پشتیوانی بۆ واتا وتراوه تازه‌كه‌یان په‌یدا بكه‌ن. شۆڕبوونه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته له‌سه‌ر وتراوه له دوو ده‌رگا ده‌دات: یه‌كێكیان ناولێنانی كوردی یه بۆ نه‌وه‌كانمان.. ئه‌میش له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌وه كه‌سانی منه‌وه‌ر و هه‌قبێژ و خه‌مخۆری وشه‌ی پیرۆزی كوردی هاتوون ناوی منداڵه‌كانیان به یه‌كێ له ووشه كوردییه جوانه‌كان ناو ناوه. ئێمه له باره‌یه‌وه چه‌ندان وتارمان نووسیوه.. ئیدی به‌ره‌به‌ره ناوی كوردی له ناو په‌ڵه هه‌وره‌كاندا وه‌ك تروسكه گه‌شاوه‌ته‌وه. بێگومان ناوی ره‌سه‌ن، ناسنامه‌یه ئه‌وه‌ی نكولی لێبكات و رێزی لێنه‌گرێت ئه‌وا له خزمه‌تی بێگانه و داگیركه‌ردا به ناو ژیان به‌سه‌ر ده‌بات.. ژیانێك سه‌رزه‌نشتی مێژووی پێوه لكابێت.. ده‌یڵێینه‌وه ئه‌وانه‌ی له پشت هه‌ر په‌رده‌یه‌كه‌وه بن به بۆچوونی ناپه‌سه‌نده‌وه ناوه كوردییه‌كه‌یان پێ شه‌رمه به هه‌ر ئامانجێك ناوی بێگانه‌یان لا چاكه بۆ منداڵه‌كانیان، بیانه‌وێ و نه‌یانه‌وێ له هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی شۆراونه‌ته‌وه. وردتر بڵێین ئه‌وانه‌ی ئه‌و رێگه ئاڵۆزه ده‌گرن به‌رگه‌ی شه‌پۆلی ناوی نوێی كوردی ناگرن و ده‌بێت ئه‌و مه‌به‌سته چڕه‌یان كاڵبكه‌نه‌وه و له سه‌نگه‌ری نه‌ته‌وه‌كه‌یاندا هه‌ناسه‌ی شادی هه‌ڵكێشن و سته‌م له نه‌وه‌كانیان نه‌كه‌ن. ته‌وه‌ری دووه‌م ناولێنانی به‌شێكی زۆر له گووند و شار و ناوچه‌یه…تاد كه داگیركه‌رانی كوردستان بۆ سڕینه‌وه‌ی مۆركی كوردانه‌یان هاتوون به‌بێ پرسی كورد له‌سه‌ر نه‌خشه بۆ مه‌رامی خۆیان ناوه‌كانیان به زمانی توركی یان عه‌ره‌بی یان فارسی لێناوه و چه‌سپاندوویانه.. چه‌ندان سه‌ده‌یه خۆیانی پێوه باده‌ده‌ن.. كه‌چی تا ئه‌مڕۆ كاربه‌ده‌ستانی هه‌رێمی كوردستان بگره له به‌ڕێزان له سه‌رۆكی هه‌رێمه‌وه تا په‌رله‌مان و حكومه‌تی كوردی بیریان له‌وه نه‌كردۆته‌وه فه‌رمانێك ده‌ربكه‌ن بۆ گۆڕینی ناوی گوند و شوێنگه‌كان بۆ زمانی كوردی له‌كاتێكدا خاوه‌نی ئه‌و هه‌موو فه‌رهه‌نگ و سه‌رچاوه گرنگانه‌ین.. ئه‌و ناوانه‌ی له دوای راپه‌رینه‌وه مۆركه كوردییه ره‌سه‌نه‌كه‌یان وه‌رگرتۆته‌وه و دانیشتوان پێشوازیان لێكردووه رێژه‌یه‌كی كه‌مه. ده‌با له‌مه‌و دوا بایه‌خ به‌م بوارانه‌بدرێت. ناوه كوردییه‌كان له‌گه‌ڵ خۆماندا ئاشتبكه‌ینه‌وه.
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure