18/7/2019 03:07 PM

خواردنەوە شەکراوییەکان و ئاومیوەکان مەترسیی زوو مردن زیاد ئەکەن

زۆربەی خەڵک دەزانن کە خواردنەوە شەکراوییەکان بۆ تەندروستی باش نین، بەڵام توێژینەوەیەکی نوێ دەریدەخات کە خواردنەوەی ئاو میوەکان یەکجار مەترسیدارە.
لە ڕاستیدا، بەکارهێنانی بەردەوامی خواردنەوە شەکرییەکان لەوانەیە ببێتە هۆی کەمکردنەوە ماوەی ژیان.

جین وێڵش، پڕۆفیسۆری یاریدەدەر لە زانکۆی ئیمۆری دەڵێت "بە تەمەنەکان کە خواردنەوە پڕ شەکرەکان وەک ئاومیوەکان و سۆداکان و خواردنەوەی دیکەی شیرینکراو بە شەکر زیاتر دەخۆن، لەوانەیە لەبەر مەترسیی مردنی زووتردا بن."

وێڵش دەڵێت "هەوڵەکان بۆ کەمکردنەوەی بەکارهێنانی سۆداکان و جۆرەکانی دیکەی خواردنەوە شیرینکراوەکان وەک ئاومیوەکان پێویستە و دەبێت ئەم هەوڵە بۆ گەورەکان و بە هەمان شێوە بۆ منداڵەکانیش بدرێت."

وێڵش و هاوکارەکانی بۆ توێژینەوەکە، زانیاری ١٣٤٤٠ پیاو و ئافرەتیان کۆ کردەوە کە مامناوەندیی تەمەنیان ٦٤ ساڵ بوو و بەشێک بوون لە توێژینەوەیەک لەسەر جەڵتەی مێشک. نزیکەی ٧١ لە سەدی بەشداربووان کێشی زیادەیان بوو یان قەڵەو بوون. لە ماوەی شەش ساڵی توێژینەوەکەدا ١١٦٨ کەس لە بەشداربووان مردن.

پرسیار لە بەشداربووان کرا کە لە ڕۆژێکدا چەندە خواردنەوەی شیرینکراو بە کار دەهێنن. توێژەران بۆیان دەرکەوت ئەو کەسانەی کە زیاتر خواردنەوەی شیرینکراو بە شەکریان خواردووەتەوە –لەوانە هەموو جۆرەکانی ئاومیوەکانیش- مەترسیی مردنیان بە هۆکاری جیاجیا لە ماوەی توێژینەوەکەدا بە بەراورد بەو کەسانەی کە کەمتر خواردنەوەی شەکراوییان بە کار هێناوە زۆر زیاتر بووە. 






زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved