18/7/2019 05:25 PM

کوردستانی نوێ بە زمانی روسی

لەدووتووێی 342 لاپەڕەدا کتێبی (کوردستانی نوێ بە زمانی روسی) نووسینی (د. مەغدید سەپان) چاپکرا.کتێبەکە بەشێکە لەتۆمارکردنی مێژووی رۆژنامەگەریی کوردی و لەبڵاوکراوەکانی کوردستانی نوێ-یەو بەمنزیکانە ساڵۆنی کوردستانی نوێ کۆڕی ناساندن و بڵاوکردنەوەی بۆ رێکدەخات.
لەبەشێکی کتێبەکەدا هاتووە: رۆژنامەوانیی کوردی و کوردستانی وەکو کایەیەک بۆ تۆمارکردنی بەسەرهات و رووداوەکان، هەواڵ و زانیارییەکان لەسەر کوردستان و دونیا لەدیدی کوردەوە، خۆشی بەتێپەڕبوونی رۆژگار دەبێتە بەشێک لەمێژووی نەتەوەکەمان. بێ رۆژنامەکانی کوردستان و هەڵدانەوەی لاپەڕەکانیان زەحمەتە دیمەنێکی راستی گەشەو پاشەکشێ، کەوتن و سەرکەوتنی رابردووی گەلەکەمان بزانین. بەم مانایە رۆژنامەکان رۆژژمێری رۆژانەن بەرەو داهاتوو، کە لەسەریەکیش کەڵەکە دەبن و دەچنە ئەرشیفەوەو دەبنە بەشێک لەڕابردوومان، بەمجۆرە لاپەڕەو کاغەزەکان رابردوو داهاتووی ئێمە دەتەنن.

خاك




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved