مه‌حمود نه‌جمه‌دین له‌نێوه‌ندی ئه‌ده‌بی عیراقی دوای پرۆسه‌ی ئازادی و سه‌ره‌تای پرۆسه‌ی كاولكاری و به‌ربه‌رێتی و پاشاگه‌ردانیدا، كۆمه‌ڵێك چیرۆكنووس ورۆماننووس له‌نێوه‌نده‌كه‌دا ده‌ركه‌وتن، چیرۆكی ئه‌و هه‌راو تیرۆر و گه‌نده‌ڵییه‌یان نووسییه‌وه، به‌ڵام گێڕانه‌وه‌یه‌كی ئاسایی نا، به‌ڵكه به‌شێوازێكی هونه‌ری و ده‌ستیان به‌نووسینی ئه‌و چیرۆك و رۆمانانه كرد كه گوزارشت له‌ژیانی سه‌ختی عیراقی پێش به‌عس و عیراقی نائارامی دوای به‌عس ده‌كه‌ن، له نێوه‌ندی ئه‌ده‌بی عیراقی له ساڵانی هه‌شتاوه شه‌ڕ و كاولكاری پانتاییه‌كی فراوانی له‌گێڕانه‌وه‌دا داگیركردووه، گه‌لێك نووسه‌ری وه‌ك حه‌سه‌ن به‌لاسم و ئه‌حمه‌د سه‌عداوی و نه‌جم والی كه خۆی سه‌ربازی جه‌نگه،له‌چه‌قی جه‌نگێكی وێرانكه‌ره‌وه ده‌ستیان به‌نووسین كرد و به‌رهه‌می ئه‌و نووسینه‌ش كۆمه‌ڵێك رۆمان و چیرۆكی ئه‌ده‌بین، هه‌م وه‌ك ناوه‌ڕۆك گوزارشت له‌و ساڵه شووم و وێرانكه‌رانه ده‌كه‌ن و هه‌م وه‌كو هونه‌ری گێڕانه‌وه سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ست هێناوه. له‌وانه رۆماننووس شه‌هید، كه نووسه‌ری رۆمانی دزی عه‌مامه و كش وڵاته. وا ئه‌مڕۆش به‌خۆشحاڵییه‌وه رۆمانی كش وڵاتی له لایه‌ن نووسه‌ر و وه‌رگێڕ دانا عه‌سكه‌ره‌وه كراوه به‌كوردی و گه‌یشتووه‌ته نێوه‌ندی ئه‌ده‌بی كوردی و له كتێبخانه‌كاندا ده‌ست ده‌كه‌وێت. سه‌ره‌تا ده‌ستخۆشی له‌برای وه‌رگێڕ ده‌كه‌م بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه جوانه‌ی. ده‌بێ ئه‌وه‌ش بڵێم وه‌رگێڕ له‌م كاره‌یدا قه‌ره‌بووی وه‌رگێڕانه‌كه‌ی پێشووی كردووه‌ته‌وه، كه رۆمانی ده‌رگای ته‌باشیری ئه‌حمه‌د سه‌عداوی بوو، له‌م كاره‌یدا هه‌وڵیداوه و به شێوه‌یه‌كی رێك و پێك و بێ هه‌ڵه و په‌ڵه به‌زمانێكی جوان ئه‌م به‌رهه‌مه‌ی كردووه به‌كوردی، كه رۆمانی كش وڵاته، ئه‌م رۆمانه له‌زۆر وڵاتی عه‌ره‌بیدا قه‌ده‌غه كراوه و ده‌ست ناكه‌وێت. ئه‌وه‌ش له‌به‌ر ئه‌و ره‌خنه جیدییه‌یه كه نووسه‌ر له رۆمانه‌كه‌یدا پانتاییه‌كی فراوانی پێ به‌خشیوه، ره‌خنه له سیاسییه‌كان، له مه‌لاكان، له ئاین.. ئه‌م رۆمانه كه گێڕه‌ره‌وه‌كه‌ی كه‌سایه‌تییه‌كی هیلاكه ماندووه له‌وڵاتێكی وێراندا ده‌ست بۆ پیشه‌یه‌ك ده‌بات كه هه‌م كۆمه‌ڵگه و هه‌م ئاین قبووڵی ناكه‌ن، ئه‌ویش « گه‌وادییه» ئه‌و كاره‌ی له كۆمه‌ڵگه‌ی ئیسلامی و رۆژهه‌ڵاتیدا پیشه‌یه‌كی قێزه‌ونه و هه‌میشه به‌سووك سه‌یر ده‌كرێ، به‌ڵام كه‌سایه‌تی سه‌ره‌كی ئه‌م رۆمانه و گێڕه‌ره‌وه به‌وپه‌ڕی شانازییه‌وه له ده‌ستپێكی رۆمانه‌كه‌دا ده‌ڵێ مژده بووم به گه‌واد.. لێره‌وه رۆمانه‌كه ده‌ست به‌گێڕانه‌وه ده‌كات و له‌رێگای ماڵی سۆزانییه‌كان و به‌گێڕانه‌وه‌ی گه‌وادێك رووداوه‌كان ده‌چنه دنیای ئاگراوی و دۆزه‌خ ئاسای عیراقێكی وێران و هه‌ڵوه‌شاوه‌وه. ئه‌وانه‌ش وه‌كو سۆزانی له مه‌لهایه‌كدا كار ده‌كه‌ن بۆ بژێوی ژیان، ئه‌و ژنه غه‌مگین و به‌ش مه‌ینه‌تانه‌ن كه برسێتی و بێكه‌سی و شه‌ڕ ناچاری كردوون، یان ژنه شه‌هیده‌كانی شه‌ڕی نه‌گریسی به‌رده‌وامی عیراقن. له‌سه‌ره‌تا تاوه‌كو كۆتایی رۆمانه‌كه چیرۆكی شه‌ڕ و كاولكارین. گێڕه‌ره‌وه پێی وایه ئه‌و پیشه‌یه‌ی ئه‌و له هه‌موو پیشه‌كانیدیكه شه‌رفمه‌ندانه‌تره، ته‌نانه‌ت له‌كاری مه‌لایه‌تی و داده‌وه‌ری و.. تاوه‌كو له‌كۆتایی رۆمانه‌كه‌دا به مه‌رگ كۆتایی دێت، سه‌رانسه‌ر ئه‌م رۆمانه چیرۆكی عیراقێكی خوێناوی و كاولكراوه. گێڕه‌ره‌وه له‌چوارچێوه‌ی گێڕانه‌وه‌كانیدا ناوی كۆمه‌ڵێك كه‌سایه‌تی ده‌هێنێ كه به‌شی زۆریان له‌ژیاندا نه‌ماون و كه‌سایه‌تی به‌ناوبانگن، له‌وانه بودا، گاندی، ئه‌فلاتوون، ماندێلا، عه‌لی وه‌ردی، مه‌لیك فه‌یسه‌ڵ، عه‌بدولڕه‌زاق جوبران، شامی كابور، عه‌بدولستار ناسری رۆماننووسی عیراقی كه هه‌ر له‌سه‌ره‌تای گێڕانه‌وه‌دا گێڕه‌ره‌وه ده‌كه‌وێته ژێر كاریگه‌ری رۆمانه‌كانی عه‌بدولستار ناسره‌وه.. ناوی هه‌ندێك كه‌سایه‌تی وه‌كو ئۆباما و محه‌مه‌د مورسی.. نووسه‌ر ویستویه‌تی به‌ناوهێنانی ئه‌م كه‌سایه‌تییانه به‌جۆرێك ده‌زووی خه‌یاڵ و واقیع تێكه‌ڵهه‌ڵچن بكات. به‌وه‌ی كه ئه‌و كه‌سایه‌تییانه دێنه نێو سۆزانیخانه‌كه‌ی ئه‌وه‌وه، كه ده‌شێ ئه‌و سۆزانیخانه‌یه گوزارشت بێ له‌كۆشكی ده‌سه‌ڵات و سیاسه‌ت. ئه‌وه‌ی سه‌یره ئه‌م كه‌سایه‌تییانه‌ی كه نووسه‌ر ناوی هێناون هه‌ندێكیان كه‌سایه‌تی به‌ناوبانگن له‌دنیای ناتوندوتیژیدا، وه‌ك بودا، گاندی، ماندێلا و ئۆبامای خوێنكاری، نووسه‌ر ئه‌م كه‌سایه‌تییه میانڕه‌و و ئاشتیخوازانه له‌مردنه‌وه ده‌هێنێته‌وه بۆ نێو ئه‌و سۆزانیخانه‌یه‌ی پێ ده‌چی خودی ئه‌م عیراقه كاوله بێت كه بووه به سۆزانیخانه‌یه‌كی غه‌مگین. سێكس و ئازاری برسێتی ئه‌گه‌رچی كۆی رۆمانه‌كه باسی سێكس و سۆزانی و گه‌واده، به‌ڵام وه‌كو دیمه‌نی سێكسی خاڵییه له وێنه‌ی سێكس و گێڕانه‌وه‌ی ده‌قی دیمه‌نه سێكسییه‌كان، له ته‌واوی رۆمانه‌كه‌دا دیمه‌نێكی چێژ به‌خشی سێكس به‌دی ناكه‌یت، به‌جۆرێك خوێنه‌ر هه‌ست ناكات به‌ر دنیای سێكس و جه‌سته‌ی ژن ده‌كه‌وێت، ئه‌وه‌نده‌ی هه‌ست به ئازار ده‌كرێت ئه‌وه‌نده هه‌ست به سێكس ناكرێت. سێكس له‌م رۆمانه‌دا ئازاره، هه‌ژارییه، گه‌نده‌ڵی سیاسییه.. بۆ ده‌رخستنی وڵاتێكی وێران و پڕ له‌رووداوی ناخۆش و شه‌رمنده‌یی. وڵاتێك شه‌ڕ و گه‌نده‌ڵی و كوشت و بڕ كاولی كردووه. سێكس له‌م رۆمانه‌دا ره‌نگدانه‌وه و وێنه‌ی ئازار و مه‌ینه‌تی مرۆڤه‌كانه كه چۆن كه‌وتوونه‌ته دۆزه‌خێكه‌وه ژیانی خۆیان ده‌فرۆشن. گێڕانه‌وه له‌رێگای سێكسه‌وه ده‌چێته نێو فه‌سادی ئیداری و سیاسییه‌وه، ئه‌و كارئه‌كته‌رانه‌ی له‌م رۆمانه‌دا هه‌ن سۆزانییه غه‌مباره‌كانی وڵاتێكی وێرانن، گێڕه‌ره‌وه‌ی رووداوه‌كانیش مرۆڤێكی نا‌ئومێد و به‌دبه‌خته، له‌وپه‌ڕی نائومێدییه‌وه له واقیعێكی وێرانه‌وه خۆشبه‌خته به‌وه‌ی بووه به‌گه‌واد و پێی وایه پیشه‌كه‌ی له هه‌موو ئه‌و پیشه پیرۆزانه شه‌رفمه‌ندانه‌تره. به جۆرێك له جۆره‌كان هه‌موو ئه‌و پیاوانه‌ی خۆیان پێ نیشتمانپه‌روه‌ره ئه‌و به‌گه‌واد ده‌یانبینێت. له‌به‌شێكی رۆمانه‌كه‌دا گێڕه‌ره‌وه ده‌ڵێ: گه‌واده‌كان زاوزی ده‌كه‌ن.. له ئه‌فلاتوونه‌وه ده‌ستپێده‌كات و له ئه‌بو نه‌زمی كۆتایی دێت. هه‌موویان لێره‌ن، له‌ناو كه‌لله‌سه‌رم! ئه‌و كه‌لله‌سه‌ره‌ی گۆڕدرا بۆ مۆزه‌خانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی گه‌ودایی. ئه‌وه‌ی پێیدا شۆڕبێته‌وه له‌وسه‌ره‌وه به میراتێكی ته‌واوی مێژووی له‌شفرۆشییه‌وه ده‌رده‌چێت… ئه‌مه گوزارشته له‌وه‌ی كه سیاسه‌ت و به‌رێوه‌به‌ری و .. هه‌موو شتێك له‌چاوی گێڕه‌ره‌وه‌دا جۆرێكه له گه‌وادی. جۆرێكه له گه‌نده‌ڵی سیاسی و ئاینی و ئیداری و… شه‌هید كێیه؟ شه‌هید رۆماننووسێكی عیراقییه ساڵی 1976 له به‌سره له‌دایك بووه، ژیانی منداڵی له‌و شاره به‌سه‌ر بردووه و پاشان هه‌ر له‌سه‌رده‌می به‌عسدا له‌زێدی خۆیان ده‌ركراون، نووسه‌ری ناوبراو سه‌ره‌تا به‌كاری هونه‌ری شێوه‌كاری ده‌ستی پێكردووه، پاشان ده‌ستی داوه‌ته شیعر نووسین و یه‌كه‌م شیعری له‌گۆڤاری ئه‌لف با دا بڵاوكردوه‌ته‌وه. پاشان له‌شیعره‌وه په‌لی بۆ هونه‌ری گێڕانه‌وه هاویشتووه و به‌رهه‌می ئه‌و گێڕانه‌وه‌یه‌ش،رۆمانی كش وڵات، دزی عه‌مامه. هاوكات چه‌ندین نووسین و بابه‌تی دیكه‌ی هه‌یه. ئێستا له‌ژیاندایه و به‌رده‌وامه له نووسین. كش وڵات به‌كوردی رۆمانی كش وڵات ئه‌و به‌رهه‌مه‌یه كه له‌زۆر وڵاتی عه‌ره‌بیدا قه‌ده‌غه كراوه له‌به‌ر ئه‌و زمانه تیژه ره‌خنه‌یییه‌ی كه ره‌خنه له سیاسه‌ت و ئاین و كۆمه‌ڵگه‌ی عیراقی ده‌گرێت. ئه‌م رۆمانه له‌م رۆژانه‌دا چاپه كوردییه‌كه‌ی بڵاوبووه‌ته‌وه، كه‌نووسه‌ر و وه‌رگێڕ دانا عه‌سكه‌ر كردوێتی به‌كوردی و ئیبراهیم ساڵح نه‌خشه‌سازی به‌رگی بۆ كردووه، له‌بڵاوكراوه‌كانی ده‌زگای فێربوون، حه‌مه سه‌عید زه‌نگه‌نه‌پیایدا چۆته‌وه.
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure