گروپی فۆتۆگرافه‌رانی گه‌ڵا، پێشانگای هاوبه‌شی فۆتۆگرافی بۆ خانمانی كوردستانی باشور‌و ڕۆژهه‌ڵات له شاری سلێمانی له گه‌له‌ری ئه‌منه‌سوره‌كه ده‌كاته‌وه كه ماوه‌ی دوو ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت. ئه‌م پێشانگایه به به‌شداری 45 خانمی فۆتۆگرافه‌ری كوردستانی باشور‌و ڕۆژهه‌ڵات ده‌بێت، ئامانج له كردنه‌وه‌ی ئه‌م پێشانگایه هاندان و پاڵپشتیكردنیان و ڕه‌خساندنی بواری زیاتره بۆ خانمان و كاركردنیان له‌بواری فۆتۆگرافی و به‌رده‌وامبوونیان، له‌كۆتا ڕۆژی پێشانگادا سوپاسنامه به‌سه‌ر سه‌رجه‌م به‌شداربوواندا دابه‌شده‌كرێت. گروپی فۆتۆگرافه‌رانی گه‌ڵا له یه‌كه‌م رۆژی پایزی ساڵی 2018 وه دامه‌زراوه‌و خۆشبه‌ختانه ڕۆژ به‌ڕۆژ ئه‌ندامان ڕووی له‌هه‌ڵكشانه‌و تائێستا نزیكه‌ی 100 فۆتۆگرافه‌ر ئه‌ندامی گروپه‌كه‌یه له ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم، له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنیشیه‌وه تائێستا 8 گه‌شتی فۆتۆگرافی و 3 چالاكی ژینگه‌یی و دوو پێشانگای كردوه‌ته‌وه. هۆكاری ناونانی گه‌ڵا بۆ گروپه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی گه‌ڵا له هه‌رچوار وه‌رزی ساڵدا هه‌یه‌و ئامانجی گروپه‌كه‌ش ناساندن و به دیكۆمێنتكردنی سروشت و كه‌لتورو كه‌له‌پوری كوردیه به وڵاتانی ده‌ره‌وه. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure