له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی خواردنی بامێ تامێكی خۆشی هه‌یه‌و زۆربه‌ی كه‌سه‌كان ئاره‌زووی ده‌كه‌ن و له ژه‌مه خۆراكه‌كانیاندا وه‌كو شله ده‌یخۆن. هه‌ندێكی تریش ته‌نها به زه‌ردكراوی ده‌یخۆن به‌هۆی ئه‌وه‌ی ده‌ڵێن بۆ لینجی ئێسك باشه‌و سووده ته‌ندروستییه‌كانی زیاتره. هه‌ندێكجاریش وشك ده‌كرێت و له‌وكاتانه‌دا به‌كارده‌هێنرێته‌وه كه له بازاڕدا كه‌مه یاخود كاتی به‌رهه‌مهێنانی نیه. بۆ ئه‌وه‌ی ئاشنابیت به‌سووده نایابه‌كانی بامێ، ئه‌وا پزیشكان له ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كانیان ئه‌م سوودانه‌یان بۆ ئاشكرا كردوون. *رێژه‌ی كۆلیسترۆڵی خوێن و شه‌كری ناو خوێن داده‌به‌زێنێت. *رێگری ده‌كات له زوو پیربوون و چرچی پێست كه‌مده‌كاته‌وه. *پله‌ی گه‌رمی له‌ش داده‌به‌زێنێت. *هه‌ناسه‌دان ئاسان ده‌كات و به‌تایبه‌ت سوودی بۆ ئه‌و كه‌سانه هه‌یه كه رۆبۆیان هه‌یه. خاك - ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure