براد بیتی ئه‌ستێره‌ی سینه‌مای جیهانی دڵخۆشی خۆی ده‌ربڕی به‌هۆی بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجلینا جولی هاوسه‌ری پێشووی، كه بڕیاری داوه مافی به‌خێوكردنی منداڵه‌كانی ببه‌خشێت به براد بیت. ئه‌م بڕیاری ئه‌نجلینا دوای ساڵانێكی زۆر دێت له ململانێ‌و بێنه‌به‌ره‌ی دادگا سه‌باره‌ت به‌و كه‌یسه. هۆكاری بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجلینا دڵنه‌رمی‌و میهره‌بانی نه‌بوو، به‌ڵكو به‌هۆی سه‌رقاڵیی خۆیه‌وه ده‌بێت به فیلمه نوێیه‌كه‌یه‌وه به ناوی (ئه‌وانه‌ی خۆزگه به مردنم ده‌خوازن)، كه ماوه‌یه‌كی زۆر‌و كاری زۆری ده‌وێت، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌نجلینا پێشنیازی كردووه بۆ براد بیت كه له‌و ماوه‌یه‌دا ئاگای له منداڵه‌كانی بێت. ئه‌نجلینا‌و براد بیت شه‌ش منداڵیان هه‌یه به ناوه‌كانی مادۆكس، باكس، زارا، شیلۆ، نۆكس، ڤیڤیان، داواشی له دایك‌و باوكی خۆی كردووه سه‌ردانی براد بیت بكه‌ن‌و ماوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانیدا كات به‌سه‌ر به‌رن.براد بیت، وه‌ك سه‌رچاوه‌كان باسی ده‌كه‌ن، له كۆشكه‌كه‌ی خۆی له شاری لۆس ئه‌نجلۆس به‌وپه‌ڕی بێئارامییه‌وه چاوه‌ڕێی گه‌یشتنی منداڵه‌كانی ده‌كات.
ئیلاف
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure