چه‌ند زانیارییه‌ك ده‌رباره‌ى فۆلیك ئه‌سید ڤیتامین (B9) كه‌مى ڕێژه‌ى فۆلیك ئه‌سيد ڤیتامین (B9) له خانمانى دووگیاندا، ڕه‌نگه ببێته هۆى دروست نه‌بوونى یان خراپ دروستبوونى بڕبڕه‌كانى پشت (neural tube defect) ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆى دروستبوونى كیس له پشتى منداڵه‌كه‌داو هه‌ندێكجاریش گه‌وره‌بوونى سه‌رى منداڵه‌كه، له‌مباره‌شدا پێویست به نه‌شته‌رگه‌رى ده‌كات بۆ لابردنى كیسى دروس بوو له‌گه‌ل دانانى سۆنده (shunt) له‌ناو سه‌رى منداڵه‌كه بۆ ئه‌وه‌ى ئاوى ناو مێشكى منداڵه‌كه كۆنه‌بێته‌وه. بۆ خۆپاراستن له‌م كێشانه پێویسته دایكه‌كه حه‌بى (فۆلیك ئه‌سید) وه‌ربگرێت، كاتى گونجاو بۆ وه‌رگرتنى فۆلیك ئه‌سید واباشتره سێ مانگ به‌ر له دووگیان بوون بێت و ڕۆژانه یه‌ك ده‌نك حه‌ب به‌كاربهێنێت لێى تا كۆتایى سكه‌كه‌ى به‌رده‌وامبێت و گرنگترین كات سێ مانگى یه‌كه‌مى دووگیانییه. له‌گه‌ل وه‌رگرتنى حه‌بى فۆلیك ئه‌سید ده‌بێت خانمه‌كه ئه‌و خواردنانه زۆر بخوات كه فۆلیك ئه‌سیدى زۆر تێدایه وه‌ك: سه‌وزه، ئه‌ڤۆگادۆ، بامێ، برۆكلى، قه‌رنابیت، سپێناخ، هێلكه، گوێز، گوڵه‌به‌ڕۆژه. ئاماده‌كردنى: د.پشده‌ر عه‌بدوڵا و د.ئاكۆ كه‌ریم - پزیشكى پسپۆڕى نه‌خۆشییه‌كانى منداڵان خاك - س/ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى سلێمانى
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure