21/7/2019 03:12 PM

نەخۆشی سایبەرکۆندریا (cyberchondria)

هەندێک کەس کاتێک تووشی ئازارێکی بچووک ئەبن یەکەم کارێک کەوا ئەنجامی ئەدەن ئەوەیه کە مۆبایلەکان ئەکەنەوە و لە ڕێگای گۆگڵەوە ئەگەڕێن بۆ زانیاری لەسەر ئەم ئازارە. بەڵام لە ڕاستیدا ئەم کارە هەندێک جار ئەبێتە هۆی دڵەڕاوکێ. ئەم بابەتانه تەنانەت ئەگەر زۆر پسپۆڕانەش نووسرابێتن ئێستا ناتوانن جێگەی پشکنینی پزیشکی بگرنەوە.

بەڵام بەلای تووش بووانی ئازاری "سایبێرکۆندریا"ـوە، ئەم زانیاریانه تەواون و به بێ ئەوەی سەردانی پزیشک بکەن هەوڵ ئەدەن به گەڕانی ئەنتەرنەتی کێشەکەیان چارەسەر بکەن. سایبەرکۆندریاش هاوشێوەی ئازارە دەروونیەکانی‌تر کۆمەڵێک ئەنجامی خراپی هەیه کە لە ژێرەوەدا ئاماژە به هەندێکیان ئەکەین:

١- دڵەڕاوکێ: تووشبوانی سایبەرکۆندریا هەندێک جار کۆمەڵێک زانیارییان لەسەر ئەو نەخۆشیانه هەیه وا هەرگیز تووشی نابن، بەڵام زانینی ئەم شتانه ئەبێته هۆی دڵەڕاوکێ لە ناخیان‌دا.

٢- بەکارهێنانی دەرمان بەبێ ڕەچەتەی پزیشک: ئەم کەسانە به ڕادەیەک متمانه به زانیارییه ئینتەرنەتیەکانی خۆیان ئەکەن کە خۆیان دەرمان بۆ خۆیان ئەنووسن و بەکاری ئەهێنن، به بێ ئەوەی زانیارییەکی ئەوتۆیان لەسەر کاریگەرییە نەرێنییەکانی ئەو دەرمانانه هەبێت.

٣-خۆ به نەخۆش زانین: ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ ئەم زانیاریه پزیشکییانە و ترس و دڵەڕاوکێی ئەوە کە تووشی یەکێک لەو نەخۆشیانه ئەبن وا زانیارییان لەسەری هەیه، رێگە خۆش ئەکات بۆ ئازارێکی‌تر به ناوی "هیپۆکۆندریا" یان "خۆ به نەخۆش زانین" .




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved