نوێترین دیوانی شاعیر خاتوو كه‌ژاڵ ئیبراهیم خدر له‌ژێر ناوی" شه‌وه تاریكه‌كانی ژیان خه‌م ده‌نووسنه‌وه" چاپ و بڵاوده‌بێته‌وه. له‌وباره‌یه‌وه ڕێبوار محه‌مه‌د یوسف ڕايگه‌یاندووه: زۆربه‌ی شیعره‌كانی ئه‌م دیوانه نوێیه‌ی شاعیری كۆچكردوو كه‌ژال تازه‌ن و هه‌ندێكیشیان پێشتر بڵاوكراونه‌ته‌وه. وتیشی: دیوانه‌كه له‌لایه‌ن گروپی ڕۆشنبیری گوڵیار چاپ و بڵاوكراوه‌ته‌وه. كۆچكردوو خاتوو كه‌ژاڵ ئیبراهیم خدر ساڵی 1968 له شاری قه‌ڵادزێ له‌دایكبووه‌و ساڵی 2018 له شاری سلێمانی كۆچی دوایی كردووه‌و خاوه‌نی 22 دیوان و نامیلكه‌یه، زۆربه‌ی شیعره‌كانی به زمانه‌كانی فارسی، عه‌ره‌بی، ئینگلیزی، روسی، فه‌ره‌نسی، ئه‌ڵمانی. زیاتر له 140 شیعری كراون به عه‌ره‌بی. ناوی دیوان/ شه‌وه تاریكه‌كانی ژیان خه‌م ده‌نووسنه‌وه ناوی شاعیر/ كه‌ژاڵ ئیبراهیم خدر ساڵی چاپ/ 2019 تیراژ/ 500 دانه خاك - پوكمیدیا
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure