ڤیتامینه‌كان به شێوه جیاوازه‌كانی وه‌ك حه‌پ، كه‌پسول و ئاوه‌كی له بازاڕ ده‌ستده‌كه‌ون. به‌ڵام لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ریده‌خه‌ن كه هه‌موو ڤیتامینه‌كان به‌یه‌ك راده بۆ ته‌ندروستی به‌سوود نین. مۆڵتی ڤیتامین، كۆتایی به خواردنی بهێنه مۆڵتی ڤیتامینه‌كان له ڤیتامین (A،B،C) و جۆره‌كانی تر پێكدێت و ته‌ندروستی ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه. هه‌روه‌ها لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك كه له ساڵی 2011 ئه‌نجامدراوه‌و 3900 ژن تێیدا به‌شداربوون، ده‌ریخستووه كه ئه‌و كه‌سانه‌ی بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر ئه‌مجۆره‌یان خواردووه ئه‌گه‌ری زووتر مردنیان زیاتره له‌چاو كه‌سانی تر. ڤیتامینD، به‌رده‌وامبه له خواردنی ئه‌م ڤیتامینه زۆر به‌سووده‌و یارمه‌تی جه‌سته ده‌دات بۆ وه‌رگرتنی كالسیوم كه به‌سووده بۆ ئێسكی مرۆڤ و به‌ئاسانی له رێگه‌ی خواردنه‌وه ده‌سته‌به‌ر ناكرێت. هه‌روه‌ها لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی چینی ده‌ریخستووه كه ئه‌وانه‌ی ڤیتامین D ده‌خۆن به رێژه‌یه‌كی ناوه‌ندی ته‌مه‌ندرێژتر ده‌بن له‌وانه‌ی نایخۆن. ئه‌نتی ئۆكسیدان، كۆتایی بهێنه به خواردنی ئه‌نتی ئۆكسیدانه‌كان له‌ناو ڤیتامینه‌كانی (C،A،E) ده‌ستده‌كه‌وێت، هه‌روه‌ها لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر 29133 پیاوی جگه‌ره‌كێش ئه‌نجامدراوه‌و ده‌ریخستووه كه ئه‌وانه‌ی له رێگه‌ی حه‌په‌وه ڤیتامین A یان وه‌رگرتووه، مه‌ترسی توشبوون به شێرپه‌نجه‌ی سییه‌كانیان زۆرتره. ڤیتامین C كۆتایی به خواردنی بهێنه لایه‌نێكی نه‌رێنی ڤیتامین C ئه‌وه‌یه كه وه‌رگرتنی ئه‌م زیتامینه له رێژه‌یه‌كی به‌رزتر له 2000 میلیگرام، ده‌بێته هۆی به‌ردی گورچیله. ڤیتامین B3 كۆتایی به خواردنی بهێنه لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك له ساڵی 2014 ئه‌نجامدراو 2500 كه‌س كه نه‌خۆشی دڵیان هه‌بوو تێیدا به‌شداربوون به مه‌به‌ستی به‌رز راگرتنی ئاستی HDLی باشی خوێنیان، بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر ڤیتامین B3 یان پێدرا، له ئه‌نجامدا نه‌ك ته‌نها مه‌ترسی جه‌ڵده‌یان كه‌م نه‌بوه‌وه به‌ڵكو به‌رده‌وام توشی گرفتی جگه‌رو خوێنڕێژی ده‌روونی ده‌بوون. ڤیتامین E كۆتایی به خواردنی بهێنه پێشتر وا بیرده‌كراوه كه ڤیتامین E به‌رگری ده‌كات له توشبوون به شێرپه‌نجه. به‌ڵام به پێچه‌وانه له لێكۆڵینه‌وه‌یكدا كه 36000 پیاو تێیدا به‌شداربوون، ده‌ركه‌وت كه ئه‌وانه‌ی ڤیتامین E ده‌خۆن ئه‌گه‌ری توشبوونیان به شێرپه‌نجه‌ی پرۆستات زیاتره. خاك – س/ illvet.se
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure