22/7/2019 10:32 AM

فه‌رید زامدار ماڵئاوایی له‌ ژیان كرد

شه‌وی رابردوو 21-7-2019 نوسه‌ری به‌ناوبانگ و شاعیرو ڕۆژنامه‌نووسی كورد "فه‌رید زامدار" به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه‌ له‌ شاری هه‌ولێر كۆچی دوایی كرد.

فه‌رید زامدار خاوه‌نی چه‌ندین نووسینی به‌ناوبانگه‌و چه‌ند كتێبێكی هه‌یه‌ كه‌ به‌ زمانه‌كانی كوردی و عه‌ره‌بی نووسراون، ئه‌مه‌ جگه‌له‌وه‌ی ئه‌ندامی یه‌كێتی نووسه‌رانی كورد بووه‌و كاری ڕاگه‌یاندنی له‌ مه‌كته‌بی ڕاگه‌یاندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كردووه‌و خزمه‌تێكی به‌رچاوی به‌و بواره‌ش كردووه‌. هه‌روه‌ها چه‌ندین دیوانی شیعریشی نووسیوه‌.

فه‌رید زامدار له‌ ژیانی تایبه‌تیدا خاوه‌نی چوار منداڵه‌ به‌ ناوه‌كانی ڕێگاو ڕه‌وه‌زو ده‌ریاو ده‌روون.


خاك 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved