22/7/2019 04:49 PM

فەرهەنگی مێژوویی کورد

 

ناوی كتێب: فەرهەنگی مێژوویی کورد

وەڕگێڕانی: شاهۆ بورهان عەبدولڵا
کتێبێکی مایکل گونتەر بە ناوی "فەرهەنگی مێژوویی کورد" بە کوردیی کەوتە بەر دیدەی خوێنەران. ئەم کتێبە، کە لە ڕاستیدا فەرهەنگە، سەدان کەسایەتی هاوچەرخیی کوردستانیی و ناکوردستانیی پێوەندیدار بە دۆزی کورد بە خوێنەر دەناسێنێت. هەروەها باسی چەندین شار و گوندی کوردستان دەکات کە لە ڕووی سیاسیی و مێژووییەوە گرنگ بوون و ڕۆڵیان هەبووە لە جوڵانەوەی نەتەوەیی کورد دا. ئەم فەرهەنگە هەروەها خوێنەر ئاشنا دەکات بە ژمارەیەکی زۆر لە شۆڕش و سەهەڵدانەکان و ئەو ڕێکەوتننامانەی کە هێزە کوردستانییەکان لە ناوخۆ دا واژوویان کردووە یان ئەو پەیمانگەلەی کە نەتەوەکانی دراوسێ لە دژی کورد لەسەریان ڕێکەوتوون. خوێنەر هەروەها ئەتوانێت لەڕێی ئەم فەرهەنگەوە ژمارەیەکی بەرچاو لە پارتی سیاسی و خێل و هۆزە کوردستانییەکان بناسێت. نووسەر هەروەها چەندین چەمکی وەک نەتەوەپەروەریی و کوردایەتیی و هتد دەخاتە بەرباس. ئەم کتێبە سەرچاوەیەکی بەنرخە بۆ هەموو ئەو کەسانەی ئەیانەوێت زانیارییان هەبێت سەبارەت بە مێژووی کورد بە تایبەت لە سەدەی بیستەم دا.

خاك





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved