22/7/2019 04:55 PM

ئینسایکلۆپیدیای نووسەرانی هەولێر بەڕێوەیە


عەبدولڕەحمان مەعرووف

کۆکردنەوەی زانیاری و لە چاپدانی ئینسایکلۆپیدیا لە جیهان و لای میللەتانی دنیا لە تەواوی بوارەکان ژیان دەمێکە مشووری لێ خوراوە و كاری لەسەردەكرێت، بە جۆرێک هەنووکە بۆتە پێداویستی سەردەم و وڵات و نەتەوەیەک نادۆزیتەوە ئینسایکلۆپیدیای چاپکراوی نەبێت و بە هەند وەرنەگیرابێت، بێگومان وەک بەشێک لە کولتوور تێیدەڕوانن، هەر بۆیە منیش لەم رواسۆنگەیەوە و هەستکردن بە بەرپرسیارێتی دەستم دایە ئەم پرۆژەیە و لە هەنگاوی یەکەمدا بە: (ئینسایکلۆپیدیای نووسەرانی هەولێر و دانیشتووی هەولێر) دەستم پێکرد، دوای ئەوەش کار لەسەر شارە خۆشەویستەکانی دیکەی هەرێم دەکەم و بگرە کوردستانیش لە پلان و بەرنامەم دایە.
ئەم پرۆژەیە (10) ساڵە یەکودوو دەهێنین و دەبەین، سەرەتاش بەشێکیم زۆر بە پەلە لە سەر داوای لیژنەی باڵای (ئینسایکلۆپیدیای هەولێر) ئامادەکرد.
ئەم پرۆژەی ئینسایکلۆپیدیایەی هەولێر کارێکی یەکجار بەرفراوانە، نووسەرانی هەولێر و لە گەڵیدا دانیشتووی هەولێریش لەخۆدەگرێ، کە کتێب و چاپکراویان هەیە.
بە پێویستیشی دەزانم ئەوە بڵێم، ئەم پرۆژەیە لەمێژە دەبوایە چاب ببێ و ساڵی (2014) تەواوم کرد، بەڵام بە هۆی ئەو کێشە نەخوازراوانەی ناوچەکە و بە تایبەتی هەرێمی کوردستان، لە شەڕی پڕ نەهامەتی داعش و قەیرانی دارایی دەرفەت نەبوو و رووناکی نەبینی، بەڵام من هەر نەوەستام و بەردەوام بووم و تا دەشهات کارەکە قەبە و دەوڵەمەندتر بەرفراوانتر دەبوو و نووسەرەکانیش زیاتر، کە ئێستا گەیشتۆتە زیاتر لە (2000) لاپەڕە و لە دووتوێی (4) بەرگدا، کە بە نیازم لەم نزیکانە چاپی بکەم.
هەڵبەتە خەونی گەورە و سەرەکیم لەم ئاگادارییە ئەوەیە: تا دوای چاپ و بڵاوبوونەوەی پرۆژەکە گلەیی و گازاندەم کەسم رووبەروونەبێتەوە و زۆریش بە پەرۆشەوە نامەوێ یەك خاوەن کتێب _لەوانەی چاپکراویان هەیە_ لە سنووری پرۆژەکەدا جێ بمێنێ.
دوا دەرفەتیش تا رێکەوتی: (1/8/2019) سیڤییەکانیان بۆ ئەم ئیمەیلە:
(bdulrahman. [email protected]) یان لە رێگای مەسەنجەری فەیسبووکەکەمەوە: (https://www.facebook.com/awrahman.marif)




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved