22/7/2019 05:00 PM

فەرهەنگی پێناسەکانی رێکخراوی فڕینی نێودەوڵەتی شارستانی چاپ وبڵاوکرایەوە

لەدووتووێی 277 لاپەڕەد بەرگی سێیەمی کتێبی (فەرهەنگی پێناسەکانی رێکخراوی فڕینی نێودەوڵەتی شارستانی) نووسینی ئەندازیار(تاهیر عەبدوڵڵا قادر) چاپ و بڵاوکرایەوەو کەوتە بەردەستی خوێنەرانی.
لەبەشێکی ئەم فەرهەنگەدا کە (د. کاوان عوسمان عارف) هەڵسەنگاندنی بۆ کردووە هاتووە: یەکێک لەخەسڵەتە دیارەکانی ئەم فەرهەنگە ئەوەیە کە دانەرەکەی جگە لەدەستەبەرکردنی واتا پێناسەیەکی وردو زانستی بۆ هەر زاراوەیەک پێشکەش دەکات، خاڵی بەهێزی ئەم کارەش لەوەوە سەرچاوە دەگرێت کە دانەر لەڕووی تێورییەوە خاوەن زانستێکی ئەکادیمی و لەڕووی پیشەییەوە خاوەن ئەزموونێکی کردەییە لەبوارەکانی (ئەندازیاریی و فڕۆکەوانی)دا، جگەلەوەش خەمخۆرێکی دڵسۆزی زمانی کوردی ئاشنایەتی لەگەڵ ئەودا دەرفەتێکە بۆئەوەی ئاشنات بکات بەچەندین وشەی رسەن و شیرینی فەرامۆشکراوی زمانی کوردی.

خاك




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved