23/7/2019 05:01 PM

دڵشاد مەریوانی، نوێكاری چیرۆكی كوردی


سابیر رەشید-ی چیرۆكنووس كتێبی دڵشاد مەریوانی- نوێكاری چیرۆكی كوردی ئامادەكردوەو دوای چاپكردنی بڕیارە لەمەراسیمێكدا بڵاویبکاتەوە.
لەمبارەیەوە سابیر رەشید وتی: ساڵی 2013 نووسەر دكتۆر ئازاد حەمەشەریف كتێبێكی لەسەر چیرۆكەكانی دڵشاد مەریوانی چاپ و بڵاوكردەوە، بەڵام ئەم كۆبەرهەمە دڵی تێر نەكردم، چونكە دەمزانی مەریوانی چەندین چیرۆكی گرنگتری لەم چیرۆكانەی ناو ئەم كۆچیرۆكە هەیە. لای خۆمەوە كەوتمە دوای كتێبی بیبلۆگرافیای رۆژنامەی هاوكاری ساڵانی 1970-1974 و هەروەها گەڕان بەناو سەرجەم رۆژنامەو گۆڤارەكانی ئەو سەردەمەو بەدوای چیرۆكەكانی دڵشاد مەریوانی تا لەئەنجامدا توانیم 13 چیرۆك و 5 دراما بدۆزمەوە. بەمجۆرە سەرجەم چیرۆكەكانی لەنیو تەپوتۆزی گۆڤارو رۆژنامە كۆنەكاندا دەربازیان بكەم و بیانکەمە دیاری كتێبخانەی كوردی.

سەباح شوكر




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved