ئا : ئازاد مه‌عروف مرۆڤ بوونێكی كۆنترۆڵكه‌ری هه‌وڵده‌ری نێو سروشته‌و له‌وێشه‌وه هاتووه،سروشتی هه‌موو كاره‌كانی به‌گوێره‌ی ئاره‌زووخواستی خۆی ئه‌نجام ده‌دات،به‌وپێیه‌ی كه‌له توانای بیریدا هه‌یه یاساناس بێت. واته واژه سازه‌كانیش یاسا داڕێژه‌رێكن كه خه‌سڵه‌ته‌كانی له بنچینه‌دا له هونه‌رمه‌ندایه،ئه‌م بوونه كه‌متر له‌نێو خه‌ڵكیدا به‌ده‌رده‌كه‌وێت. هونه‌رمه‌ند كه خۆی و به‌رهه‌مه‌كه‌ی كه‌مپێرێكی (پێوه‌ر) گه‌وره‌ی كۆمه‌ڵگه‌یه،مێژووی فه‌لسه‌فه پێی ده‌ڵێت پایه‌دار ڕاگرتنی ئه‌و شته‌یه كه مرۆڤ بۆی ڕوانیوه و لێ وردبووه‌ته‌وه. چونكه ئه‌وه‌ی ده‌بێته بنچینه‌ی بوونایه‌تی شته‌كان بێجگه له دادوه‌ری كه سه‌رچاوه‌كه‌ی (ژیرییه) واته (هونه‌رمه‌ند) ه هیچی تر نییه. له هونه‌ردا لێكۆلێنه‌وه‌كان چڕوپڕن وه جوان خۆیان نیشان ده‌ده‌ن وه‌ك مافێكی یاسایی جوان ڕاست و ڕه‌وان وه‌ك ئه‌وه‌ی كه دادوه‌ر ده‌یبه‌خشێته زوڵملێكراوێك. واته جوانی شایسته‌ی ژیرییه چونكه ژیری شتگه‌لێك ده‌هێنێته بوون كه‌ئێمه پێویستمان پێی ده‌بێت و ده‌مانه‌وێت . له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌جوانی له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ین. هه‌ندێ بونیادی تایبه‌تی تر هه‌یه چه‌نده جوانه كه‌چی به‌گاڵته‌جار ته‌ماشا ده‌كرێت چونكه جوانی پێویستی به‌كرداری شیاوه كه گونجاو و له‌بار بێت. ئه‌گه‌ر مرۆڤه‌كان ماهییه‌تی شته‌كان له‌ڕێی قسه‌و ده‌ربڕینه‌كان لاساییان بكه‌نه‌وه،به‌مشێوه‌یه ده‌توانن ئه‌وه نیشان بده‌ن كه‌هه‌موو شتێك هه‌ڵگری چ شتێكه‌و هه‌ڵگری چ شتێك نییه. واته لاسایی ده‌نگه‌كانی مرۆڤ به‌ئامێری مۆسیقا لێكده‌درێته‌وه (ده‌كرێته‌وه)،شێوه ڕه‌نگه‌كان به وێنه كێش. كه‌سێك له ڕێی زمانه‌وه بتوانێت لاسایی ماهییه‌تی شته‌كان بكات(ئه‌كته‌ر، سۆلیست)،ئه‌مه پرسیارێكی زۆر سه‌ره‌كی {هرموگنس} بوو له سوقرات : ئه‌ویش ووتی هرموگنس من له‌و باوه‌ڕه‌دام ئه‌وه هه‌مان ئه‌و شته‌یه كه به‌دواییدا ده‌گه‌ڕێین،به‌واتای ناولێنه‌ری {هونه‌رمه‌ند}. هرموگنس: ته‌واو وایه، به‌ڵام زیاتر سوقرات جه‌ختی كرد‌و ووتی له‌وباوه‌ڕه‌دام زۆربه‌ی مرۆڤانی گشتی ئاسایی ناتوانن باسی بابه‌تێكی ته‌نانه‌ت نادروستیش بكه‌ن به‌ڵام ده‌توانن درۆ بكه‌ن،واته ناتوانن قسه‌ی دروست و ڕه‌وان بكه‌ن. توماس هۆبسی فه‌ره‌نسی دانی به‌م دیالۆگه‌دا ناو زیاتر چه‌ختی كرد‌و ووتی : به‌ڵام بۆ ژیانی مێگالۆنی یه‌ك دژی ئه‌ویتر گورگێكی به‌هه‌ڵمه‌تی سه‌رسوڕماون، به‌ڵێ هونه‌رمه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كه كه‌ئاشنایه‌تی له‌گه‌ڵ كاره‌كه‌یدا هه‌یه كه په‌یوه‌نده به‌به‌رهه‌مهێنان، كاتێك كه‌سێك ئاشنای واژه‌یه‌ك بێت،ئاشنای ئه‌و شته‌شه كه ناوی ئه‌و واژه‌یه‌ی لێنراوه. له بواری مۆسیقادا زیاتر لێكۆڵینه‌وه‌كان ساده‌و ساكار خۆیان نیشان ده‌ده‌ن له هه‌مانكات چڕوپڕیه‌كی كه‌مپێری و به‌راوردی تایبه‌تی خۆی تیادایه وه‌ك بونیاد خۆیان به‌ده‌ر ده‌خه‌ن. واته دووجۆر بونیادی تایبه‌تی له هونه‌ری مۆسیقادا به‌دیده‌كرێت كه یه‌كێكیان شاراوه‌و ئه‌ویتریان ڕوون و ئاشكرایه،ئه‌م تایبه‌تی بوونه گشتییه‌ی هونه‌ر كه هونه‌رمه‌ند هه‌ڵگری توخمه تیایدا شێوه‌ی ئایدیاڵی له خۆی به‌ده‌ستهێناوه. واته ڕاستیه‌ك كه هونه‌رمه‌ند هه‌ستی پێده‌كات جۆرێكه به‌ره‌و خۆی كێشی ده‌كات چونكه ڕاستی هه‌میشه خه‌ریكی به‌دواداچوون و فه‌راهه‌مكردنی خۆیه‌تی واته وا له هونه‌رمه‌ند ده‌كات كه به‌گوڕ به‌ره‌و كاره هونه‌ریه‌كه‌ی خۆی ڕووبه‌ڕوو بێته‌وه. خه‌سڵه‌تی هونه‌رمه‌ند ئه‌وهایه له‌بواری كاری به‌رده‌وام دایه‌و هه‌ر ده‌ڕوات و ئاوڕناداته‌وه به‌ڵام بۆ سه‌رنجدانی ڕاستی له‌كاره‌كه‌ی هه‌میشه كێش ده‌بێته‌وه و ده‌شكێته‌وه به‌سه‌ر كاریداو ڕابردو و ئه‌مڕۆ بۆكاره‌كه‌ی وه‌ك ڕاستی وه بۆ داهاتوو فه‌راهه‌م ده‌كات. داهاتوو له‌لای هونه‌رمه‌ند داهاتوویه‌كی سۆزه‌ییانه‌یه و {زه‌ینی}هێشتا په‌یدا نه‌بووه به‌ڵام ئه‌و له به‌رهه‌مه هونه‌رییه‌كه‌ی كه ئۆبێكتبوونی {عه‌ینی} سوزه‌كه‌یه‌تی ده‌یبینێت هه‌روه‌كو چۆن به‌رهه‌مه به‌رجه‌سته‌كراوه‌كه‌شی هه‌مان داهاتوو نیشان ده‌دات. هونه‌رمه‌ند ئامانجی داهاتوی خۆی و په‌یوه‌ندییه‌كه‌ی به به‌رهه‌م ده‌هێنێته‌دی، واته به‌سه‌رنجدانی ڕابردوو بۆ ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ چه‌مكی ئه‌قڵدا كۆداری به‌ده‌ستده‌هێنێت . به‌ڵام ئه‌م به‌ده‌ستهێنانه كه هیگڵ به قاره‌مانی ده‌زانێت جێگه‌ی ڕه‌خنه‌یه چونكه قاره‌مان تاكێكی به‌توانای ناوداری مێژووی (ڕامیاری،كۆمه‌ڵایه‌تی،ئابوری ) نێو كۆمه‌ڵه كه تێكۆشانی وه‌ك خزمه‌ت به په‌یوه‌ندی دیار‌و ئاشكرایه، به‌ڵام هونه‌رمه‌ند قاره‌مان نییه به‌ڵكو داهێنه‌ره. ئه‌و {هونه‌رمه‌ند }به داهێنانه‌كه‌ی وه مانه‌وه‌ی به‌رهه‌می به‌ڕه‌سه‌نی و هاوچه‌رخی له مێژوودا ده‌ناسرێت واته ده‌بێته ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌ك كاتێك له‌ده‌ره‌وه‌ی په‌یوه‌ندی خۆی ناوبانگی ده‌بێت. ناوبانگی هونه‌رمه‌ند بونێكی چێژداری پڕله جوانی ناسی سه‌رساماویه له‌لای تاكی په‌یوه‌ندیه‌كان. هونه‌رمه‌ند ئامانج و پیشه‌ی خۆی له ڕێسای ئارام و ئاڕاسته ڕه‌وتێكیی پیرۆزكراودا دواناخات، ئه‌وه‌ی كه ئاڕاسته‌ی كار‌و به‌رهه‌مه‌كانی ده‌كات هیچ ئایدیا‌و گروپ و كۆمه‌ڵێك نییه كه ئه‌مانه هۆكاری دروستبوونی قاره‌مانن،قاره‌مانێك كه له دوای خۆی هیچ به‌رهه‌مێك به‌جێناهێڵێت بێجگه له ده‌نگۆی تێكۆشانی تاكێك وه‌ك مرۆڤێكی پیرۆزی چاكه كار. به‌ڵام هونه‌رمه‌ند گه‌وره‌ترین كاریگه‌ری به‌جێده‌هێڵێت له پێكهاته‌ی بوونی به‌رهه‌مێكی هونه‌ریدا كه ته‌نها ئه‌قڵه ڕووت و ته‌نهاو به‌س، هیچ كاریگه‌رییه‌ك پێشكه‌وتن به‌م كه‌سایه‌تییه نادات بێجگه له هۆكارێكی ناوه‌كی ڕیتم ڕێكی كه‌له باوانه‌وه بۆی به‌جێ ماوه یاخود باوان له خودی خۆیه‌وه ده‌ستپێده‌كات . له‌هه‌مانكات ئه‌م كاریگه‌رییه ناوه‌كیه ڕیتم داره به‌ڕابه‌ری به‌كارهێنانی ئه‌قڵ ده‌بێته پێكهێنه‌ری به‌رهه‌مێكی شازی تاكی به‌توانای پڕ له چێژ‌و جوانی ناسی {ئێستاتیكا}. واته ئه‌قڵی شاراوه ده‌بێته بوونێكی ڕوون و ئاشكرا،ئه‌مه‌سه‌ره‌تا ئه‌قڵێكی نادیاره له كۆت و به‌ندی خودی ده‌روونی هونه‌رمه‌نده‌كه خۆیدایه و به تێكۆشان خۆی به‌ره‌و ئازادبوون و ئاشكرا بوون ده‌بات. ئه‌قڵی هونه‌رمه‌ند ئه‌قڵێكی نادیاره هه‌میشه ده‌یه‌وێت خۆی له ته‌نگانه‌كانی دونیای هه‌نوكه ڕزگار بكات چونكه دونیای هه‌نوكه شێوه په‌یوه‌ندییه‌كه جێگابونه‌وه‌ی ژیانی هونه‌رمه‌ند تیایدا نابێته‌وه چونكه ئه‌و هه‌وڵی بۆ ئه‌و به‌شداری و پاداشته له ژیان نه‌داوه، سه‌رقاڵی كاره هونه‌ری و به‌رهه‌مه‌جوانه‌كانی بووه. ڕه‌نگه قاره‌مان ئه‌گه‌ر دژبه‌ریشی زۆر بن به‌ڵام له ئه‌نجامی جه‌زره‌به‌یی و تۆڵه هه‌م جێی خۆشی بكاته‌وه‌و هه‌م ڕێزیشی لێ‌بگرن، به‌ڵام هونه‌رمه‌ند له‌م به‌هایه‌ی ژیان بێبه‌شه، به‌ڵام هه‌موو خواست و ئامانج و بڕوایه‌كی هیواداری هونه‌رمه‌ند بونه‌ته‌وه‌كه‌ی كه بار‌و دۆخ ده‌بنه دژی و ئه‌ویش به‌نامۆبوون به‌خۆیه‌وه ده‌بینێ جۆرێك له ناخۆشییه. به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌م به‌نامۆكردنه موژده‌ی هاتنی ڕۆژگارێكی نوێ به كۆمه‌ڵگه ناگه‌یه‌نێت،له‌سه‌رده‌مێكی وه‌ك ئه‌مڕۆدا یاسای به‌ڕێوه‌بردنی كۆمه‌ڵگه له ده‌ستی هێزێكدایه كه پێی ده‌وترێت ده‌سه‌ڵات، هیچ ده‌سه‌ڵاتێك كه فه‌رمانڕه‌وایی ده‌كات ئاواتی دواكه‌وتویی كۆمه‌ڵگه نییه به‌ڵام ده‌سه‌ڵات له‌زۆربه‌ی فه‌رمانڕه‌وایه‌تییه مێژووییه‌كان كه هونه‌رمه‌ند یان كۆمه‌ڵگه فه‌رامۆش ده‌كات،فه‌رامۆشییه‌كه بوونێكی ڕاسته‌و خۆی هاكه‌زایی بێ هۆكارنییه، به‌ڵكو ئۆپۆر تۆنیسم {هه‌لپه‌رست به دام و ده‌زگا }هه‌ڵپه‌كه‌رانه چه‌ندین گروپیان پێكهێناوه كه ئامانجیان قۆرخكردنی كار‌و به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی و یاسایی و هونه‌ری و ئابوریه‌كانه،هه‌میشه كۆششه‌كانیان له بیرۆكه‌ی ناكۆك له‌گه‌ڵ ئه‌وبارو دۆخه‌ی كه‌له‌ئارادایه هه‌یه. به‌ڵام ئه‌م چه‌شنه له‌بیری ئانارشیزمی سه‌لماندنی له‌به‌رامبه‌ر بنه‌مای گشتی كۆمه‌ڵگه ته‌نیا به‌جۆرێكه كه دژی بار‌و دۆخی هه‌نووكه‌یین نادروستن له‌گه‌ڵ بار‌و دۆخ. سیسته‌م پێیان نازانێت هه‌موو ئه‌ندامه‌كارگێڕیه‌كان ده‌ستنیشان كراون بۆ به‌ئامانج گه‌یاندنی كارێكی وێرانكه‌ر سه‌د جار دائه‌نه‌وێننه‌وه ده‌ستی سیسته‌م ماچ ده‌كه‌ن و شه‌رمه‌زاری ده‌كه‌ن ئه‌ویش پاڵی لێئه‌داته‌وه‌و دڵنیایه له ڕه‌وشتی چاكه‌كه‌ران . ئامانجی ڕاسته‌قینه‌ی تێكدان ته‌نیا له‌ناوه‌ڕۆكێكه‌وه په‌یدا ده‌بێت كه هێزی ڕه‌هاداری ناوه‌وه‌ی خودی تێكده‌ر له ڕه‌وتی په‌ره‌سه‌ندنی خۆی ده‌ستپێده‌كات كه خۆیان به پیاوانی مێژوو ده‌زانن و ته‌نها ئه‌و ڕۆژه‌یان له لا تیشكداره كه خۆیان جڵه‌و كاری كۆمه‌ڵ بن،خۆیانێكی پڕله قین كه‌ته‌نها به‌پڕبوونی به‌رژوه‌ندی كڵپه‌و بڵێسه‌یان داده‌مركێ. له‌م چه‌وساندنه‌وه‌و یاسای به‌كه‌ناردانی هونه‌رمه‌ند {تاك}ڕاستییه‌ك ده‌كه‌وێته ڕوو كه هونه‌رمه‌ند كه‌سانێكن هه‌ر به‌خودی گروپ و ده‌سته‌و توێژاڵی خۆیان سته‌م به‌رامبه‌ریان ده‌كرێت،هیچ دادگایه‌ك ناتوانێت بۆ ده‌رخستن و نه‌هێشتنی تاوان سزای خۆیان بدات،سزادانی خۆیان ده‌بێته‌گومان وه‌ك ئه‌وه‌ی دادگا هیچی نه‌كردبێت ئه‌وهایه. هونه‌رمه‌ندی تاكی نێو مێژوو كه‌سانێكن كه‌ته‌نها هیواو باوه‌ڕی تاكه‌یی خۆیان نه‌چه‌سپاندووه به‌ڵكو به‌رهه‌می باش و ڕاست و دروستیان پێشكه‌ش به مێژووی مرۆڤایه‌تی كردوه. هونه‌رمه‌ند له‌سه‌رده‌می خۆیدا پێویستیه‌كی تاكه‌یی كۆمه‌ڵگه‌كه‌یه‌تی . هونه‌رمه‌ند له نێو خوێندنه‌وه مێژووییه‌كاندا دیاریخه‌ری په‌ره‌سه‌ندنی قۆناخه‌كانی ئایدیاڵن و تێڕوانین و لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ریان چه‌مكێكی فه‌لسه‌فی تایبه‌تی له‌خۆ گرتووه چونكه مێژووی مرۆڤایه‌تی له ئه‌نجامی لێوه‌شاوه‌یی هونه‌رمه‌ند گه‌شه‌ی به‌خۆیه‌وه بینیوه. هونه‌رمه‌ند له ئاگاهییه‌كی ته‌واوی به‌ره‌وپێشچوونی كاره هونه‌رییه‌كه‌ی خۆیدایه هه‌مووكات خوازیاری ڕۆژگارو كاتێكه كه‌چالاكی هونه‌ری خۆی له‌و بارودۆخه‌دا بنوێنێ بۆ ئه‌وه‌ی بیسه‌لمێنێ به‌وه‌ی كه كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك سه‌رده‌مه‌كه‌ی خۆیان بناسن،هه‌موو توانای خۆیان بۆخزمه‌ت به په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه‌یان به‌كاربهێنن،هونه‌رمه‌ند ئه‌م بنه‌ڕه‌تییه‌ی خه‌سڵه‌ت كه هه‌میشه‌له ناخیدا گه‌شه ده‌كات چه‌شنێكه له به‌هره‌ی خۆرسك كه هه‌موو ئیراده‌كانی خۆیان له‌سه‌ر ئه‌وبنه‌ماخۆرسكه‌وه گه‌شه‌ی سه‌ندووه به‌ڵام له‌لایه‌ن خودی هونه‌رمه‌ند بۆكاری هونه‌ری تواناكان ده‌سته‌به‌ر نه‌كراون به‌ڵكوو ته‌نها ئایدیایه‌كی سوزه‌دار {زه‌ینی}بووه كه‌ناڵ و سه‌رپه‌رشتی كه‌ناڵ ئۆبێكتبوونی داوه به سوبزێكتی هونه‌رمه‌ندكه به‌ڵام كه‌سایه‌تییه هونه‌رییه‌كان له‌ڕێی بوژاندنه‌وه‌ی بواری به‌رهه‌مداری ئه‌و ڕه‌وشه نوێیه‌یان له جیهاندا دروستكردووه جێگه‌ی دڵخۆشی و سه‌رسامییه به‌رامبه‌ریان چونكه سه‌رنجی زیره‌كانه‌یان بۆ تێڕوانین له ژیان چه‌شنێكه له چه‌مكی ڕاسته‌قینه . له‌چه‌مكی ڕاسته‌قینه‌دا خه‌ڵكانی ئاسایی ده‌بنه په‌یڕه‌ویكه‌ری هونه‌رمه‌ند و سه‌رنج و تێبینییه‌كانی كه له به‌رهه‌مه‌كانیدا وه‌ك هێما ده‌دره‌وشێته‌وه به‌ڵام له هه‌موو بوونه‌كان هونه‌رمه‌ند له قۆناخه داهاتوییه‌كاندا زیاتر خۆی ده‌رده‌خات و ده‌بێته سه‌رنج واته زیاتر له‌سه‌رده‌م و كاتی خۆی. هونه‌رمه‌ند كه‌له قۆناخی دواتردا خۆی ده‌رده‌خات و ده‌ناسرێت ئه‌وانیتر ده‌چنه ژێرسایه‌ی شایسته‌یی ئاڵای ئه‌و چونكه خه‌ڵكانی ئاسایی كه ڕۆژگار ده‌یانچه‌وسێنێته‌وه ده‌زانن شایسته‌ی چاكسازی نێو خودی سه‌رده‌مه‌كه‌ن ، واته دركپێكه‌رترین خه‌ڵكانی ڕۆژگاری خۆیانن . به‌رهه‌می هونه‌ری ناسكترین بارودۆخی په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی نیشان ده‌دات یان ده‌قاو ده‌ق ڕه‌نگدانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه‌یه كه به‌سه‌رخانی كۆمه‌ڵگه ئه‌ژمار ده‌كرێت جۆرێكه له كه‌مپێر{پێوه‌ر}ی ژێرخانی ( ئابوری و ڕامیاری و كۆمه‌ڵایه‌تی ). هونه‌رمه‌ند له هه‌مووكه‌س باشتر ده‌زانێت ئه‌بێت چیبكات،ئه‌وه‌ی ده‌یكات دروسته‌و ئه‌وانی دیكه په‌یڕه‌وی ده‌كه‌ن چونكه هه‌ست به‌بوونی ڕاستییه‌كان ده‌كه‌ن،له‌م ڕووه‌وه به‌رهه‌می هونه‌رمه‌ندی باڵا ته‌نیا به تێڕوانین له به‌رهه‌مه‌شاكاره‌كانیان ده‌توانرێت بناسرێت .
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure