له‌یلا عه‌له‌وی ئه‌كته‌ری شۆخ‌و شه‌نگی به‌ناوبانگی میسر له رێگه‌ی ئینستاگرامه‌كه‌یه‌وه یه‌كێك له فیلمه كۆنه‌كانی خۆی‌و سه‌رده‌می گه‌نجی خۆی وه‌بیر هه‌وادارانی دێنێته‌وه‌و له شێوه‌ی مه‌ته‌ڵدا وێنه‌كه‌ی خستۆته روو. له‌یلا له ئینستاگرامه‌كه‌یدا وێنه‌یه‌كی جوانی خۆی كه له كه‌نار ده‌ریادا گیراوه بڵاو ده‌كاته‌وه‌و له‌سه‌ر وێنه‌كه‌ش وه‌ك مه‌ته‌ڵ ده‌نووسێت: كێ ده‌زانێ ئه‌م وێنه‌یه له كام فلمه‌ی منه‌وه وه‌رگیراوه؟ وێنه‌كه‌ی له‌یلا جێگه‌ی سه‌رنجی هه‌وادارانی بوو، له‌به‌ر ئه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆر له هاوڕێكان‌و به‌شداربوانی ئینستاگرام كۆمێنتیان بۆ نووسیوه‌و ده‌ڵێن: وێنه‌كه له زنجیره درامای ته‌وئه‌م وه‌رگیراوه، كه له‌گه‌ڵ له‌یلادا هه‌ریه‌كه له فادیه عه‌بدولغه‌نی، ماجد ئه‌لمه‌سری، یوسف شه‌عبان، جه‌میل راتب، ریاز خولی‌و سه‌لوه عوسمان رۆڵی تێدا ده‌بینن.
ئیلاف
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure