29/7/2019 03:33 PM

ماندوویەتی رۆژانه و بێ‌خەوی شەوانه

هەموومان ئەوەمان بەسەر هاتووە کە لە ماوەی ڕۆژدا زۆر هیلاک و ماندوو ئەبین بەڵام شەوانه کاتێک ئەمانەوێ بخەوین، خەومان پێیا ناکەوێت. لە ڕاستیدا لەو کاتانەدا وزەیەکی زۆر دێتە لەشمانەوە و مەجالی ئەوەمان پێ نادا بخەوین. بەڵام هۆکاری ئەم دیاردەیه لە هەر کەسێکدا به جۆرێکە.
١- خەوی پاش نیوەڕۆ
خەوی ڕۆژ ناتوانێ بێ‌خەوی شەوانه قەرەبوو بکاتەوە، بەڵکوو ئەبێته هۆی ئەوەی لە کاتی خەوی شەوانەدا ئەو وزه ساختەیه ڕوو لە لەشمان بکات و سیستەمی خەوەکەمان تێک بدات.
٢-بەکارهێنانی لەڕادەبەدەری ئامرازی ئەلەکترۆنیک (مۆبایل و لۆپتۆپ و...)
مێلاتۆنین مادەیەکە لە مێشکی هەر مرۆڤێکدا و هاوشێوەی کاتژمێرێکی سروشتی کاتەکانی مرۆڤ پۆلێنبەندی ئەکات. ئەو تیشکە شینەی لە شاشەی ئەم ئامرازانەوە بەرەو چاوی ئێمه دێن ئەبنه هۆی لەناوبردنی ئەم مادەیه و لە کۆتاییدا خەومان تێک ئەچێت.
٣-جۆری پیشە و کار
ئەو پیشە و کارانەی وا ئەزموونی نوێیان کەم تێدایه و به گشتی تەنها یەک کردەوەی دیاریکراوە و هەموو ڕۆژێک دووپات ئەبێتەوە، ئەتوانێ وزەیەکی زۆر لە ماوەی ڕۆژدا لە کەسەکان زەوت بکات. ئەو جۆرە هیلاک بوونە لە ڕاستیدا نەک خەوێکی باشمان بۆ دەستەبەر ناکات بەڵکوو پرۆسەی خەو ئاڵۆز ئەکات.




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved