خەیار لە سەردەمی دێرینەوە لە وڵاتی هیند به کار هاتووە. چون هیند وڵاتێکی گەرمه و خەیاریش بۆ دابین کردنی ئاو و فێنک کردنەوەی لەش زۆر بەسوود بووە. بەڵام ئەمه تەنیا گۆشەیەکی بچووکە لە سوودەکانی ئەم میوەیه و لە ژێرەوەدا ئاماژه به هەندێک لە سوودەکانیتری ئەکەین: ١-ڕادەی تووشبوون به شێرپەنجه دائەبەزێنێت لە ناو خەیاردا مادەی فیسیتین بوونی هەیه. به پێی توێژینەوە پزیشکییەکان ئەم مادەیه جگه لەوەی ئەنتی ئوکسیدانتە و هەو کردن لە ناو ئەبات، ئەگەری تووشبوون به شێرپەنجەش دائەبەزێنێت. ٢-پێستی دەموچاو جوان و درەوشاوە ئەکات خواردنی خەیار ئاوی لەش کۆنترۆڵ ئەکات ئەمەش خاڵێکی گرینگه بۆ تەندروستی پێست. جگه لەوە لە ناو خەیاردا ڤیتامینی B و C تێدایه و ئەمانەش بۆ سەلامتی پێست گرنگیان هەیه. هەروەها ئەو کافئیک ئاسیدە وا لە ناو خەیاردا بوونی هەیه دژی هەو کردنی پێسته. ٣-قژ جوان ئەکات ئەو ڤیتامینانەی وا لە ناو خەیاردا بوونیان هەیه جگه لە پێست کاریگەری ئەرێنیشیان لەسەر قژ هەیه و بەر به وەرین و سپی بوونی قژی سەر ئەگرێت. ٤-ئێسکەکان بەهێز ئەکات خەیار بریتیه لە ڤیتامین K و کالیسیۆم. ئەم دوو مادەیەش هەردووکیان بۆ بەهێزکردنی ئێسکەکان پێویستن.
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure