29/7/2019 03:40 PM

باسێکی کورت لەسەر جاگوار XE فەیس لیفتی 2019

کۆمپانیای جەگوار به گشتی جەختی لەسەر بابەتێک کردۆتەوە کە نیگەرانی سەرەکی کڕیارانی ئەم ئۆتۆمبێلە بووە؛ واته تەکنەلۆجیای ناوەوەی ئۆتۆمبێلەکە. سەرجەم شاشە کۆنەکانی XE جێی خۆیان داوە به نوێترین شاشەکان.

 

ئاکامی ئەم کارە دەستەبەرکردنی روخسارێکی جوانتر و مۆدێرنترە به نیسبەت بەرهەمەکانی ئائۆدی کە هەمان نرخیان هەیه. یەکێک لەم شاشانه 12.3 ئینچه و بۆ ئاگاداری لە زانیارییه پێویستەکانی دەرەوە و ناوەوەی ئۆتۆمبێلەکە زۆر گونجاوە. ئاوێنەی ناوەوەی ئەم ئۆتۆمبێلە، به هۆی تەکنەلۆجیایەک کە تێیدا بەکار هاتووە، ڕادەی ئاگاداری سایەقەکە لە پشتەوەی ئۆتۆمبێلەکە بەرز ئەکاتەوە.

 

سوکانی ئەم مۆدێلەی جەگوار زۆر ڕەوانه و لە کاتی لێخوڕین‌دا به ئاسانی کۆنتڕۆل ئەکرێت. جەگوار XE خاوەنی تایەی 19 ئینچییه و لە پێچەکانی ناو جاددەدا زۆر به سادەیی کۆنتڕۆل ئەکرێت. بزوێنەری دیزڵی ئەم ئۆتۆمبێلە توانایی بەرهەمهێنانی 178 ئەسپەهێز وزه و 430 نیۆتۆن مەتر زەبری هەیه.

 

کێسی گێڕەکەی 8 دانەییە و هەر چوار تایەکەی هاوکات ئەخولێنەوە. خێرایی ئەم جەگوارە لە ماوی 8.4 چرکەدا لە سفرەوە ئەگاته 100 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا و ئەوپەڕی خێراییەکەی 212 کیلۆمەترە. ڕادەی سووتەمەنی پێویست لە مەودای ١٠٠ کیلۆمەتردا 6.8 لیتر بەراورد کراوە. نرخی جەگواری XE  لە بازاڕە جیهانییەکاندا 39475 پاوندە.

 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved