ناوی کتێب: دیوانی مەلا پەرێشان کۆکردنەوە و ئامادەکردن و ساغکردنەوەی: ڕێبوار حەمەتۆفیق دیزاینی بەرگ: هەرێم عوسمان چاپ: چاپخانەی کارۆ تیراژ: 500 نۆبەتی چاپ: چاپی یەکەم ساڵی چاپ: 2019 شوێنی چاپ: سلێمانی – هەرێمی کوردستان
ئەگەر بەپێی بۆچوونی هەندێک کەس، (بابا تاهیری هەمەدانی) بە یەکەم شاعیری کورد دانەنرێت، ئەوا هیچ گومانێکی تێدا نییە کە (مەلا پەرێشان)ی شاعیری سەدەی چواردە، یەکەم شاعیری کوردە کە دیوانەکەیمان لەبەردەستدا بێت. زۆربەی هۆنراوەکانی، بە شێوەی گۆران (ماچۆ) بەڵام تێکەڵ بە شێوەی (لەکی)ی نووسیوە، سادەوساکار و پڕ لە وێنەی شیعریین. هونەری تێهەڵکێش (بە تایبەت ئایەتی قورئان)یان تێدایە، بە کێشی (عەرووز) داڕێژراون و بۆ مەبەستی ئایینی و مەزهەبی (شیعە) نووسراون و زیادەڕۆییان تێدایە. (ساقینامە)کەی، نموونەیەکی بەرزی ئەو ئەدەبەیە پیشان دەدات کە مرۆڤ لە چوارچێوەی مەستیی خوداییدا کۆدەکاتەوە. ئەوە لە هۆنراوەکانییدا دەردەکەوێت، لە فەلسەفە و زانستی مەنتیقدا شارەزا بووە و سەر بە تەریقەتی (حورووفییە)بووە. هۆنراوەکانی ناو ئەم چاپەی دیوانی مەلا پەرێشان، لە دوو نووسخە و پێنج دەستخەتەوە سەرچاوەیان گرتووە کە زۆربەیان بە ڕێنووسی ئەمڕۆیی نووسراونەتەوە و لەگەڵ یەکترییدا بەراوردیان پێ کراوە و لێکدانەوە بۆ وشە و دێڕەکانیان کراوە و ساغ کراونەتەوە. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure