هه‌رچه‌نده هه‌میشه پزیشكه‌كان ڕێنمایی خه‌ڵك ده‌كه‌ن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕاده‌ی كۆلیسترۆڵ ، به‌ڵام دابه‌زینی ئه‌و مادده‌یه‌ش مه‌ترسی جه‌ڵته زیاتر ده‌كات. توێژه‌ره‌وانی زانكۆی ویلایه‌تی په‌نسلڤانیا ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن ئه‌وانه‌ی كۆلیسترۆڵی زیانبه‌خشیان له 70 كه‌متر بێت ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌یان لێده‌كرێت توشی جه‌ڵته‌ی مێشك ببن به به‌راورد به‌وانه‌ی ڕێژه‌ی كۆلیسترۆڵهكهیان له 100 كه‌متر و له 70 زیاتره. به‌شێوه‌یه‌كی گشتیی كه‌میی ڕاده‌ی كۆلیسترۆڵ بۆ دروستیی دڵ باشه، هه‌روه‌ها به‌تایبه‌تیش بۆ سنورداركردنی مه‌ترسیی تووشبوون به جه‌ڵته‌ی مێشك به سووده، ئه‌و جۆره جهڵتهیهش كاتێك ڕووده‌دات كه خوێنبه‌ره‌كان داده‌خرێن و خوێن ناچێت بۆ مێشك. پزیشكان و توێژه‌ره‌وه‌كان هۆشداریی ده‌ده‌ن له كه‌میی ڕاده‌ی كۆلیسترۆڵ كاتێك زۆر كه‌مبێته‌وه، چونكه له‌و كاته‌دا مه‌ترسیی توشبوون به جه‌ڵته‌ی مێشك یان ئه‌وه‌ی پێی ده‌وترێت(خوێنبه‌ربوونی مێشك) به‌ڕێژه‌ی (1695) به‌رز ده‌بێته‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌ماره‌كانی خوێن لاواز ده‌بن و ده‌ته‌قن. له توێژینه‌وه‌ی توێژه‌ره‌وه‌كانی په‌نسلڤانیا كه(9604) كه‌س بهشارییان تێدا كردبوو ئاماژه به‌وه دراوه هه‌موو شتێك به‌و په‌ڕی باشی ده‌ڕوات ئه‌گه‌ر به باشیی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت، له‌مباره‌یه‌وه دكتۆر (شیانگ كاو) مامۆستای زانستی خۆراك و به‌شدار له توێژینه‌وه‌كه وتی» هه‌روه‌ك هه‌موو شتێكی تری بواری خۆراكپێدان، هاوسه‌نگیی و میانه‌ڕه‌ویی دوو شتی سه‌ره‌كین له ده‌ستنیشانكردنی ئاستی نمونه‌یی كۆلیسترۆڵی زیانبه‌خش، دواجاریش پێویست ناكات هیچ شتێك له ڕاده‌ی خۆی زیاد یان كه‌م بكرێت» ئه‌و وتیشی « پێویسته خه‌ڵكیی ئه‌وه بزانن هه‌موو مادده‌یه‌كی ناو له‌شی مرۆڤ كارێكی هه‌یه بیكات، بۆیه زۆرجار كه‌مبوونه‌وه‌ی ئه‌و مادده یه له ڕاده‌ی خۆی زیاتر هه‌مان زیانی هه‌یه كه مادده‌كه له ڕاده‌ی پێویستی خۆی به‌رزتر بێت». سه‌رچاوه : elaph
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure