شاڵات سه‌عید ژنێكی كوردی په‌نابه‌ره باوكی شه‌هیده‌و بۆ گه‌ڕان به‌دوای ئازادی‌دا له هاوسه‌ره داعشه‌كه‌ی یاخی ده‌بێت و ده‌گاته ئه‌ڵمانیا. له‌میانه‌ی كتێبی "من ئازادیم هه‌ڵبژارد" باس له مه‌رگه‌ساتی ژیانی پڕتراژیدیای خۆی ده‌كات و هۆشداریش ئه‌داته ژنانی كورد. شاڵات شانازی به‌و كتێبه‌وه ده‌كات و ژیانی تازه‌ی ده‌ستپێكردووه كتێبی "ئازادیم هه‌ڵبژارد" كتێبی"ئازادیم هه‌ڵبژارد" كه له‌م ڕۆژانه‌دا به زمانی ئه‌ڵمانی كه‌وته كتێبخانه‌ی ئه‌ڵمانیه‌وه‌و ڕۆژنامه‌ی WAZ به قه‌ڵه‌می "مارتن ریدیس"پرسیار گه‌لێكی له‌سه‌ر ئه‌و كتێبه وروژاندووه‌و ده‌رگای وه‌ڵامێكی زۆری له‌سه‌ر ئه‌و كتیبه خسته سه‌رپشت،كتێبه‌كه 304 لاپه‌ڕه‌یه‌و به قه‌واره‌ی 13.5 × 21.5 سم چاپكراوه باس له خودی نووسه‌ری كتێبه‌كه ده‌كات وه‌ك ژنێكی كورد ڕاشكاوانه په‌نجه ده‌خاته‌سه‌ر برینه‌كان و تراژیدیای ژیانی تاڵی خۆی له سایه‌ی سیستمی باوكسالاری و چه‌وساندنه‌وه‌و زوڵم و زۆر‌و ئازاردان و زیندانیكردنی له‌لایه‌ن براو هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌خاته‌ڕوو تا ئه‌وكاته‌ی له په‌نجه‌ره‌ی ئازاره‌وه ئاسۆی ده‌ربازبوون له‌و ژیانه‌و ڕزگاربوون ده‌بینێت به ئاراسته‌ی گه‌یشتن به ئازادی و یاخیبوون و دواجار ده‌گاته خه‌ونه‌كانی و یاخی ده‌بێت و ئازادی هه‌لده‌بژیرێ..!! هه‌مانكات نیگه‌رانه‌و له دڵه‌ڕاوكێدا ده‌ژی و ترسی له ئاكامه‌كانی ئه‌و هه‌لویست و یاخیبونه‌ی خۆی هه‌یه. به‌زۆر هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ به‌ساڵاچوویه‌كدا پێكراوه له كتێبه‌كه‌دا هاتووه خه‌ته‌نه ترسێكی منداڵی لای شاڵات دروستكردووه‌و له‌گه‌ڵیدا گه‌وره‌بووه، شاڵات له‌لایه‌ن براكه‌یه‌وه ئازاردراوه‌و دواجار به‌زۆر هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ به‌ساڵاچوویه‌كی ئیسلامی پێكراوه‌و دواتر بۆته داعش، ژیانی كۆت و پێوه‌ندكردووه‌و ئازاری داوه‌و زیندانی كردووه..!! وه‌ك ئه‌و له كتیبه‌كه‌یدا ده‌ڵێ له گه‌رمه‌ی تراژیدیاكانی ژیانمدا بڕوام به‌وه هه‌بووه ژیانێكی تر له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و ژیانه هه‌یه‌و دواجار ده‌گاته ئه‌ڵمانیاو له شاری دیسبۆرگ ماڵێكی پڕ ئازادی وه‌ك خۆی ده‌ڵێت داده‌مه‌زرێنێ. نوسه‌ری ئه‌م كتێبه كچه شه‌هیده شاڵات له‌و كتێبه‌دا ده‌ڵێت: باوكم شه‌هید بووه‌و زۆر خۆشه‌ویست و هاوڕێم بووه به‌لام دوای باوكم ئومێدێكم نه‌ماو بڕیارمدا كۆتایی به‌ژیانی دیلی و ڕسوایی بهێنم، شاڵات سه‌عید باس له‌وه ده‌كات له ته‌مه‌نی ١٠ ساڵیدا له خوێندن بێبه‌ش كراوه‌و له ١٤ ساڵیدا بۆته بارمته‌ی ماره‌یی برایه‌كی واته ژن به‌ژنی پێكراوه‌و به‌ختیش دووچاری خراپترین نموونه‌ی كردووه له‌گه‌ڵ ئیسلامیه‌كی داعشیدا. له‌و كتێبه‌دا هاتووه كاتێك باس له عێراق ده‌كرێت باس له شه‌ڕو ئاشتی و تیرۆر‌و ڕقلێبوون ده‌كرێت له‌و كتیبه‌دا نووسه‌ر وێنایه‌كی ناشیرینی باوكسالاری كۆمه‌ڵگای كوردی خستۆته به‌رچاو ته‌ڕو وشكی پێكه‌وه سوتاندووه‌و كه بێگومان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی مافی ئازادی ده‌ربرینی خۆیه‌تی به دیوێكی تریشدا ناهه‌قی زۆری كردووه‌و ڕه‌نگیشه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی خراپیش له‌سه‌ر تێڕوانینه‌كان له‌سه‌ر كورد دروستبكات وه‌ك چۆن نوسه‌ری ئه‌ڵمانی "كارل مای" به كتێبی كوردستان وڵاتی وه‌حشستان بۆ ساڵانێكی یه‌كجار زۆر ڕای گشتی ئه‌ڵمانیای له‌سه‌ر كورد به‌لاڕێدا برد..!! نوسه‌ر ده‌ڵێت: كاتێك باس له عێراق ده‌كه‌ین باس له‌وه ده‌كرێت مافی مرۆڤ ته‌نیا ڕوكه‌شه‌و ژنان مافیان نیه‌و ژن له عێراقدا ته‌نانه‌ت هاووڵاتی پله دووش نیه..!! و ڕه‌وشی ژیانی له ژیانی ئاژه‌ڵی ئه‌لیف باشترنیه وه‌ك له كتێبه‌كه‌دا هاتووه ئه‌و یه‌كێكه له‌و ژنانه‌ی چه‌وسێنراوه‌ته‌وه هاوسه‌رێكیان به‌سه‌ردا سه‌پاندووه دوور له ویست و ئاره‌زووی خۆی و ته‌مه‌نی زۆر له‌و گه‌وره‌ترو پیر بووه بڕواشی نه‌كردووه ڕۆژێك لێی یاخی بێت به‌تایبه‌تی ژنێك كه زیندانیش بكرێت هیشتا منداڵه‌كانی له‌باوه‌ش بگرێت. ئه‌م نووسه‌ره كه باس له تراژیدیای ژیانی خۆی ده‌كات ده‌ڵێت: من گه‌شتمه ئه‌و بڕوایه‌ی كه ژن ده‌بێ ئازادبێت و خه‌ونه‌كانی ئازادی خۆی به‌دیبێنێ و ڕوبه‌ڕووی توندوتیژی به‌رامبه‌ر به ژن و تیرۆر ببێته‌وه وه‌ك له كتێبه‌كه‌دا هاتووه دواجار ڕێگای ئازادی گرته‌به‌ر. ئه‌م كتێبه كاتێك باس له ڕه‌وشی خراپی ژنان ده‌كات له عێراقدا كه پڕه له هه‌ڕه‌شه‌و ترس و تۆقاندن وێنایه‌كی ترسناكی لای خوێنه‌ری ئه‌وروپی دروستكردووه به شێوه‌یه‌ك سه‌رسوڕمانیان لا دروستده‌كات به‌رامبه‌ر به ره‌وشی ژنان له هه‌رێمی كوردستاندا به‌تایبه‌تی. نووسه‌ری ئه‌م كتێبه هۆشداری ئه‌داته ژنان و داوایان لێئه‌كات به‌ئاگابێنه‌وه‌و له پێگه‌ی ژنانه‌ی خۆیان بڕوانن و پێشیوایه به‌شێكی گه‌وره‌ی هۆكاری ئه‌و به‌دبه‌ختیه‌ی ژنان نه‌ریته ئیسلامیه‌كانه..!! وه‌ك ئه‌و ده‌ڵێت ناچارم به‌رچاوڕوونیان بده‌مێ و هانیان بده‌م وه‌ك من ڕێگه‌ی ئازادی خۆیان هه‌ڵبژێرن. ئه‌ڵمانیا وڵاتی ئازادیمه ئه‌م ژنه كورده نووسه‌ری كتێبی "ئازادیم هه‌ڵبژارد" ده‌ڵێت: ئه‌ڵمانیا وڵاتی ژیانی ئێستا‌و داهاتوومه ئه‌و ژیانه‌ی لێره هه‌مه له كوردستانی عێراق نه‌مبووه له‌وێ زیندانیكردن و لێدان به‌شم بووه.. ڕۆژنامه‌نووس مارتن ریدیس..شاڵات ژنێكی ئازایه‌و بڕوای به‌خۆی هه‌یه مارتنریدیس سه‌باره‌ت به"شالات سه‌عید"ده‌ڵێت: ژنێكی ئازایه‌و بڕوای ته‌واوی به‌خۆی هه‌یه.. ئه‌و باوكی له‌ده‌ستداوه‌و وه‌ك پێشمه‌رگه‌یه‌ك له‌پێناوی ئازادی گه‌له‌كه‌یدا گیانی به‌خشیوه له‌گه‌ڵ گه‌وره‌بوونیدا هه‌میشه ئه‌و هه‌سته‌ی لا دروستبووه خۆشه‌ویستی باوكی بووه. منداڵی به ناخۆشی به‌رێكردووه زوڵمی خه‌ته‌نه‌ی لێكراوه‌و خوێندكارێكی چاك بووه‌و بێبه‌ش كراوه له خویندن و ئه‌ركی خزمه‌تكردنی ماڵی به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه. شاڵات كه چاره‌نوسی دووچاری پیاوێكی به‌ساڵاچووه بووه وه‌ك هه‌ر كه‌سێكی تر حه‌زی به ئازادی كردووه هاوسه‌ره موسولمانه‌كه‌ی به‌ڕه‌و توندره‌وی ده‌ڕوات و رێگه‌ی پێنادات له ماڵ بچیته ده‌ره‌وه ته‌نانه‌ت رێگری لێكردووه سه‌ردانی كه‌سوكاریشی بكات. شاڵات ده‌ستده‌كات به ئیش سه‌ره‌تا به درومانی و دواتر وه‌ك كاری ئازاد‌و ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ش ده‌قۆزێته‌وه كه مێرده‌كه‌ی سه‌رقاڵی كاری سیاسی خراپه خۆی ده‌رباز ده‌كات و ده‌گاته ئه‌ڵمانیاو ده‌گات به‌و ئازادیه‌ی كه خه‌ونی پێوه ده‌بینیت. ئه‌م كتێبه باس له مه‌رگه‌ساتی ژیانی ژنێكی كورد ده‌كات له‌ژێر داپلۆسین و سیستمی تۆقێنه‌رانه‌ی نه‌ریته ئیسلامیيه‌كاندا. خاك - شیهاب عوسمان / ئه‌ڵمانیا
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure