"جیلوه‌گای ئومێد" به چوونه ناو رێگایه‌كی دروست، چۆنایه‌تی به‌رهه‌مگه‌لی ئاماده‌كراو به ئامانج گه‌لی نه‌ته‌وه‌یی و مرۆڤانه‌ی له‌به‌رچاو گیراوی به‌رزكردۆته‌وه‌و به هاتنی روانگه‌گه‌لی پیشه‌یی و پسپۆڕانه‌و كارناسانه، ده‌ستكه‌وت گه‌لێكی هه‌رمان تۆمارده‌كات. به‌پێی راپۆڕتی لێژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و راگه‌یاندنی سی و دووهه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌كانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران، "عه‌لیڕه‌زا تابێش" ده‌بیرو به‌رپرسی سی و دووهه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌كانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران له دیدار له‌گه‌ڵ "ئه‌میرعه‌بدولڕه‌زا سپه‌نجی" به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان و كاروباری راگه‌یاندنی رێكخراوی پاراستنی ژینگه، وێڕای جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر گرنگی هاوبه‌شی و پاڵپشتیكردنی دامه‌زراوه‌كان و رێكخراوه‌كانی ده‌وڵه‌تی و كه‌رتی تایبه‌ت له‌پێناو به‌رهه‌مهێنانی فیلمه‌كانی منداڵان و مێرمنداڵان وتی: یه‌كێك له گرنگترین كار‌و هه‌نگاوه‌كانی سی و دووهه‌مین فیستیڤاڵی فیلمه‌كانی منداڵان و مێرمنداڵان، دابینكردنی كه‌شوهه‌وای هاوكاری له چوارچێوه‌ی به‌شی "جیلوه‌گای ئومێد"ه كه به‌پێی ئه‌و، ئامرازه‌كانی پاڵپشتیكردن له خولی به‌رهه‌مهێنان و نمایشكردن و روانگه‌كانی بابه‌تی و ناوه‌رۆكی و پسپۆڕانه بۆ به‌ره‌وپێشبردنی ئامانجه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان له به‌رهه‌مه‌كانی سینه‌مایی منداڵاندا، له‌به‌رچاو گیراوه. تابێش له درێژه‌ی قسه‌كانیدا وتی: هه‌ر به‌م پێیه هاوبه‌شی رێكخراوی پاراستنی ژینگه به تێڕوانینی كه‌ڵكه‌ڵه ئامێز‌و پێگه‌ی كاریگه‌ری دانه‌ر له‌م خوله‌دا، رووداوێكی گرنگه كه ده‌توانێت بكه‌وێته‌به‌ر سه‌رنجی چالاكانی ئه‌م بواره‌و ده‌ركه‌وته‌كانی ئه‌مه ببێته هۆی دابینكردنی به‌ستێنێكی فه‌رهه‌نگ ساز له‌نێوان به‌رده‌نگه‌كاندا. تابێش هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: سروشتییه كه "جیلوه‌گای ئومێد" به چوونه ناو رێگایه‌كی دروست، چۆنایه‌تی به‌رهه‌مگه‌لی ئاماده‌كراو به ئامانج گه‌لی نه‌ته‌وه‌یی و مرۆڤانه‌ی له‌به‌رچاو گیراوی به‌رزكردۆته‌وه‌و به هاتنه ناوه‌وه‌ی روانگه‌گه‌لی پیشه‌یی و پسپۆڕانه‌و كارناسانه، له‌بواری بابه‌ته‌كانی یه‌كجار گرنگ و پڕ له هه‌ستیاری بۆ منداڵان و مێرمنداڵان كه پاراستنی ژینگه به یه‌كێك له‌و كه‌شوهه‌وا گرنگانه دێته ئه‌ژماردن، ده‌ستكه‌وت گه‌لێكی هه‌رمان تۆمارده‌كات. به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان و كاروباری راگه‌یاندنی رێكخراوی پاراستنی ژینگه هه‌روه‌ها له‌سه‌ر گرنگی هونه‌رو داموده‌زگای راگه‌یاندن له پێشاندانی پێگه‌ی ژینگه له بیروڕای گشتیدا‌و به‌تایبه‌ت بنه‌ماڵه‌و نه‌وه‌ی نوێ جه‌ختیكرده‌وه‌و وتی: به‌رهه‌مهێنانی فیلم گه‌لێك به ناوه‌رۆكی پاراستنی ژینگه‌و دۆستایه‌تی له‌گه‌ڵ سروشت و گواستنه‌وه‌ی مه‌به‌سته‌كانی ژینگه‌یی له زومره‌ی خاڵه گرنگه‌كان و كاریگه‌ری دانه‌ره كه ده‌بێ سه‌رنجێكی تایبه‌تی پێبدرێت. سپه‌نجی به ئاماژه‌دان به به‌ڕێوه‌چوونی فیستیڤاڵی فیلمه‌كانی منداڵان و مێرمنداڵان له شاری ئیسفه‌هان رایگه‌یاند: به‌شداریكردنی رێكخراوی پاراستنی ژینگه له به‌شی "جیلوه‌گای ئومێد" به ئامانجی هاندانی سینه‌ماكارانی بواری سینه‌مای منداڵ و مێرمنداڵ له ده‌ستووری كاری ئه‌م رێكخراوه‌یه‌دایه‌و هیوامان ئه‌وه‌یه كه هاوكارییه‌كی باش له‌م بواره‌دا له‌لایه‌ن رێكخراوی پاراستنی ژینگه‌و فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌كانی منداڵان و مێرمنداڵان ئه‌نجامبدرێت. هه‌روه‌ها به ئاماژه‌دان به به‌ڕێوه‌چوونی سێهه‌مین خولی ئۆڵه‌مپیادی فیلمسازیی مێرمنداڵان، پاڵپشتیكردن له بیرۆكه هه‌ڵبژێردراوه‌كانی چێكردنی فیلم له ئۆڵمپیادی فیلمسازی مێرمنداڵان به بابه‌تی ژینگه، سروشت، ئاو، پاشماوه‌ی زبڵ، زیانه‌كانی پیسبوونی هه‌وا، ته‌پوتۆزو گردو خاك و ژینگه‌پارێزانی له ئامانجه‌كانی ئه‌م رێكخراوه‌یه زانی و رایگه‌یاند: كه‌ڵك وه‌رگرتن له هۆڵی كۆر‌و كۆبوونه‌وه‌كان و كه‌لوپه‌ل و كه‌رسته‌كانی پاركی په‌ردیسان بۆ نمایشكردنی فیلمه‌كانی منداڵان و مێرمنداڵان و گه‌وره‌ساڵان، به هاوكاری دامه‌زراوه‌كانی په‌یوه‌ندیدارو هه‌روه‌ها هاوكاری و خستنه‌به‌ر ده‌ستی كه‌لوپه‌ل و كه‌رسته‌كانی رێكخراوی پاراستنی ژینگه‌ی وڵات، بۆ فیلم و چێكردنی به‌ڵگه‌فیلم له بواری ژینگه‌داو خاڵه‌كانی په‌یوه‌ندیدار له‌گه‌ڵ ئه‌م بواره له زومره‌ی پاڵپشتییه‌كانی رێكخراوی پاراستنی ژینگه‌یه كه ده‌كه‌وێته ده‌ستووری كاری ئێمه‌وه. سی و دووهه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌كانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران ICFF به به‌رپرسیاری "عه‌لیڕه‌زا تابێش" له به‌شه‌كانی فیلمی درێژی چیرۆكی، كورته فیلمه‌كانی چیرۆكی، وێب سێری، فیلمه‌كانی ئه‌نیمه‌یشێنی درێژ‌و كورته فیلمه‌كانی ئه‌نیمه‌یشێن له رۆژانی 28ی گه‌لاوێژ تا 4ی خه‌رمانانی 1398ی هه‌تاوی رێكه‌وتی 19 تا 26ی ئۆگۆستی 2019ی زایینی له شاری مێژوویی ئیسفه‌هان له وڵاتی ئێران به‌ڕێوه‌ده‌چێت. خاك - مه‌نوچێهر جیهانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure