ئاماده‌كردنی : بانوان علی سایتی AboutKidsHealth له‌راپۆرتێكیدا چه‌ند ورده‌كارییه‌كی سه‌باره‌ت به نه‌خۆشی هه‌ستیاریی و جۆره‌كانی مادده هه‌ستیارییه‌كان و نیشانه‌كانی نه‌خۆشی هه‌ستیاریی و هه‌روه‌ها هۆكاره‌كانی ئه‌م نه‌خۆشییه و چه‌ند نموونه‌یه‌كی نه‌خۆشییه هه‌ستیارییه باوه‌كانی خستووه‌ته‌ڕوو و دابه‌شی كردووه‌ته سه‌ر چه‌ند ته‌وه‌رێك به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه: خاڵه سه‌ره‌كییه‌كانی: •هه‌ستیاریی سیستمێكی به‌رگرییه كه وه‌ڵامده‌ره‌وه‌یه بۆ مادده‌یه‌ك كه بۆ زۆرینه‌ی خه‌ڵك زیان به‌خش نییه. •ئه‌گه‌ر تۆ گومانی ئه‌وه‌ت كرد كه منداڵه‌كه‌ت هه‌ستیاریی هه‌یه، پزیشكی هه‌ستیاریی ده‌توانێت پشكنینی بۆ بكات و به‌ته‌واوی بیدۆزێته‌وه كه چی هۆكاره بۆ ئه‌و هه‌ستیارییه و گفتوگۆت له‌گه‌ڵ بكات كه چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌ستیارییانه‌دا بكه‌یت. •بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌ركه‌وتنی منداڵه‌كه‌ت به‌و مادده هه‌ستیارییانه‌ی كه له ڕێگه‌ی هه‌واوه هه‌ڵگیراوه و بوونی ئاژه‌ڵێكی ماڵی و لابردنی راخه‌ر. •بۆ مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵ خۆراكی هه‌ستیار ، پێویسته دڵنیاببیته‌وه له‌وه‌ی كه منداڵه‌كه‌ت له هه‌موو ئه‌و خۆراكانه دووربكه‌وێته‌وه كه ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌یه تووشی هه‌ستیارییان بكات و فێرببیت كه چۆن ڕه‌چه‌ته‌ی خۆراكه‌كان بخوێنیته‌وه و ده‌رباره‌ی پێكهاته‌كان له پێشكه‌شكردنی خواردندا پرسیار بكه‌یت. •ئه‌گه‌ر منداڵه‌كه‌ت هه‌ستیارییه‌كی توندی هه‌بوو ، ئه‌وا به مامۆستاكانی و دایه‌ن یان چاودێره‌كانی تری ڕابگه‌یه‌نه. نه‌خۆشی هه‌ستیاریی چییه؟ سیستمی به‌رگریی ده‌مانپارێزێت له هێرشی مادده زیان به‌خشه‌كان وه‌كو ڤایرۆس و به‌كتریاكان. هه‌ستیاری سیستمێكی خۆگرییه كه وه‌ڵامده‌ره‌وه‌یه بۆ مادده‌یه‌ك كه پێی ده‌وترێت مادده‌ی هه‌ستیاری. مادده هه‌ستیارییه‌كه بۆ زۆرینه‌ی خه‌ڵك زیانی نییه، به‌ڵام كاتێك منداڵێك كه تووشی نه‌خۆشی هه‌ستیاریی بووه، سیستمی به‌رگریی چاره‌سه‌ری مادده هه‌ستیارییه‌كه ده‌كات، وه‌ك شێوازێك بۆ كۆنترۆڵكردنی كه كاردانه‌وه‌یه‌كی زۆر ده‌بێت. ئه‌نجامی ئه‌مه‌ش ده‌بێته مایه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی ناڕه‌حه‌تی ناوه‌كی و ده‌شگۆڕدرێت بۆ خه‌مێكی توند. هه‌ستیارییه ناڕێكه‌كان هۆكاره‌كه‌ی له‌و هه‌ستیارییانه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرن كه به‌هۆی خۆراكه‌كانه‌وه تووشی ده‌بێت كه زۆر باون له ناو منداڵاندا، هه‌روه‌ها چه‌ندین منداڵ سه‌رباری نه‌خۆشیی هه‌ستیاری، نه‌خۆشی ته‌نگه‌نه‌فه‌سیشیان هه‌یه. جۆره‌كانی مادده‌ی هه‌ستیاریی مادده هه‌ستیارییه هه‌واییه باوه‌كان گه‌ردیله‌ی تۆزه ورده‌كان، باوترین مادده‌ی هه‌ستیاریی ناو هه‌وان، یاخود میكڕۆبی زۆر بچوكن كه له شوێنی گه‌رم و زبڵدان و تۆزاویدا له‌ناو ماڵه‌كه‌تدا ده‌ژین و له ڕێگه‌ی خواردنی خانه مردووه‌كانی پێسته‌وه خۆیان ڕزگار ده‌كه‌ن و پاشماوه‌كانیشیان هۆكارێكی سه‌ره‌كییه بۆ نه‌خۆشییه‌كانی هه‌ستیاری و ته‌نگه‌نه‌فه‌سی. مادده هه‌ستیارییه هه‌واییه باوه‌كانی دیكه ئه‌مانه له‌خۆ ده‌گرێت: •تۆزی گوڵه‌كان و ڕووه‌كه‌كانی دیكه •كه‌ڕوو •مووی هه‌ڵوه‌ریوی ئاژه‌ڵی ماڵی •سیسركه‌كان خۆراكه هه‌ستیارییه باوه‌كان باوترین خۆراكه هه‌ستیارییه‌كان ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ن: •فستق •هه‌ستیاریی به چه‌ره‌سات وه‌كو بوندوق،گوێز، بادام، گازۆ •هێلكه •شیری مانگا •گه‌نم •ماسی •گوێچكه ماسی ته‌نانه‌ت بڕێكی كه‌می ئه‌م خۆراكانه ده‌توانن ده‌ستبكه‌ن به كارلێكی هه‌ستیاریی (ئه‌نافیلاكسیس)* له هه‌ندێك منداڵی توشبوو به نه‌خۆشی هه‌ستیاریی دا. له‌وانه‌یه منداڵه‌كه‌ت له په‌ڵه‌ی سووری سه‌رپێست {بۆنمونه لیر}، هه‌ناسه‌دانی سه‌خت و ئازاری گه‌ده {بۆنمونه ڕشانه‌وه}، كه‌می په‌ستانی خوێن{بۆ نمونه بورانه‌وه}بزانێت. ئه‌مه فریاكه‌وتنی پزیشكییه و پێویستده‌كات ڕاسته‌وخۆ چاودێری ته‌ندروستی بكرێت و ده‌رمانی «ئێپه‌نێفره‌ن»*ی بده‌رێ ئه‌گه‌ر هه‌بوو و په‌یوه‌ندی به ئۆتۆمبێلی فریاكه‌وتنه‌وه بكه. هه‌روه‌ها خۆراكه هه‌ستیارییه‌كان ده‌توانن بشاردرێنه‌وه له‌ناو به‌شێكی ده‌فری خۆراكه باوه‌كان وه‌كو جۆره‌كانی بسكویت و كێك شیرینی یاخود خۆراكی دیكه، هه‌میشه پرس به چێشتلێنه‌ر یان له خه‌ڵكیانی دیكه بكه كه ئه‌گه‌ر ده‌فره‌كه ئه‌و جۆره خۆراكانه له‌خۆ ده‌گرێت كه منداڵه‌كه‌ت هه‌ستیاریی پێی هه‌یه بۆ زیاتر ئاگاداربوون. خه‌ڵكێكی زۆر زیاتر پێنه‌كه‌وتنی خۆراكیان هه‌یه، زیاتر له‌و كه‌سانه‌ی كه هه‌ستیاریی خۆراكیان هه‌یه.پێنه‌كه‌وتنی خۆراك توشی كارلێكی به‌رگری نابێت ، به‌ڵكو نیشانه نه‌خوازراوه‌كان چاك ده‌كاته‌وه وه‌ك ئه‌و خۆراكه‌ی هه‌رسكراوه. ئه‌م نیشانانه له كه‌متر له كاتژمێرێكدا ده‌رده‌كه‌ون له‌جیاتی ئه‌وه‌ی یه‌كسه‌ر خۆراكه‌كه قوتبدرێت یان هه‌ڵبمژرێت. هه‌ستیارییه باوه‌كانی دیكه •پێوه‌دانی مێروو یان گه‌ستن •ده‌رمانه‌كان هێماو نیشانه‌كانی نه‌خۆشی هه‌ستیاری به‌ده‌نگه‌وه‌هاتنی منداڵ بۆ ئه‌و ماددانه‌ی كه هه‌ستیاریی دروست ده‌كه‌ن، له منداڵێكه‌وه بۆ منداڵێكی دیكه و له مادده‌یه‌كه‌وه بۆ مادده‌یه‌كی دیكه جیاوازه‌و گۆڕانكاریی به‌سه‌ردا دێت، هه‌روه‌ها ئه‌و شوێنه‌ی تۆ لێی ده‌ژیت، ده‌توانیت كار له جۆره‌كه‌ی و سه‌ختی هه‌ستیارییه‌كه‌یدا بكه‌یت. نیشانه‌كانی مادده هه‌ستیارییه هه‌واییه‌كان نیشانه باوه‌كان له‌گه‌ڵ مادده هه‌ستیارییه هه‌واییه‌كان له‌وانه‌یه ئه‌مانه له‌خۆبگرێت: •پژمین •تووشبوون به خوراندنی لووت یان قورگ •گیران یان ته‌ڕبوونی لووت •سووربوونه‌وه و خوراندنی یان ئاوكردنی چاو •كۆكین •خیزه خیز یان كورتی هه‌ناسه •سه‌رئێشه یان كپبوونی گوێیه‌كان نیشانه‌كانی خۆراكه هه‌ستیاره‌كان، یان پێوه‌دانی مێروو یاخود گه‌ستنی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی منداڵه‌كه‌ت بۆ هه‌ستیاریی خۆراك یان پێوه‌دانی مێروو پشت به چۆنییه‌تی هه‌ستیارییان به خۆراك یان مێروو ده‌به‌ستێت. نیشانه‌كانیشی ئه‌مانه له‌خۆ ده‌گرێت: •تووشبوون به خوراندنی لێو یان قوڕگ كاتێك خواردن قوت ده‌درێت. •په‌ڵه‌ی سووری سه‌ر پێست، وه‌كو لیر {سووربوونه‌وه، خوراندنی ئاوساوییه‌كان} •هه‌ڵئاوسانی ده‌موچاو و قورگ •كێشه‌كانی هه‌ناسه‌دان وه‌كو خیزه خیز •كۆكه و پژمین •ڕشانه‌وه یان سكچوون •تووشبوون به خوراندن، ته‌ڕبوون یان گیرانی لووت •هه‌وكردنی پێستی ڕووی ناوه‌وه‌ی پێڵوی چاو{سووربوونه‌وه و هه‌ڵئاوسانی چاو} یان تووشبوون به خوراندن یان ئاوكردنی چاو •بوورانه‌وه هۆكاره‌كانی وه‌ه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌ستیاریی چییه؟ مادده‌ی هه‌ستیاری له‌وانه‌یه په‌یوه‌ندی به پێست یان هه‌ناسه‌دان، یان خواردن یاخود كه‌سی ده‌رزیی لێدراوه‌وه هه‌بێت. كاتێك جه‌سته هه‌ست به مادده‌یه‌كی نه‌خۆشیی هه‌ستیاری ده‌كات، نیشانه‌یه‌ك بۆ سیستمی به‌رگریی ده‌نێرێت بۆ به‌رهه‌مهێنانی دژه‌ته‌ن كه پڕۆتینێكه له‌ش ده‌ریده‌كات بۆ پاراستنی كه به ئیمونۆگلۆبۆلین ئی (IGE). ئه‌م دژه‌ته‌نانه هۆكاری دیاریكراوی جه‌سته‌ن بۆ ڕزگاركردنی مادده كیمیاییه‌كان كه به هیستامینه‌كان ناوده‌برێن، هیستامینه‌كان به‌ناو جۆگه‌ی خوێندا ده‌گڕێن بۆ په‌لاماردان و جه‌نگان له‌گه‌ڵ مادده‌كان یان مادده هه‌ستیارییه‌كان. وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌ستیاریی منداڵه‌كه‌ت پشت به‌وه ده‌به‌ستێت كه كام به‌شه‌ی جه‌سته یان مادده هه‌ستیارییه‌كه پیشانده‌دات؟ به‌زۆری وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌ستیاریی كار له چاوه‌كان، ناوه‌وه‌ی لووت، قورگ، سییه‌كان یاخود پێست ده‌كات. *ئه‌نافیلاكسیس قورسترین جۆری كارلێكی هه‌ستیارییه و فریاكه‌وتنێكی پزیشكییه.
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure