زاناكانی نه‌خۆشخانه‌ی گشتیی بۆستن له ئه‌مریكا توانیان له‌ڕێگه‌ی تیشكی موگناتیسییه‌وه وێنه‌یه‌كی ورده‌كاریی مێشك به‌ده‌ست بهێنن كه تا ئێستا له‌و جۆره وێنه‌یه به‌رده‌ست نه‌بووه. ئه‌و وێنه‌یه‌ی كه له‌ڕێگه‌ی له‌رینه‌وه‌ی موگنایسیی ده‌ست زاناكان كه‌وتووه، به ماوه‌ی چوار ڕۆژ گیراوه و به لای زاناكانه‌وه ده‌بێته ده‌روازه‌یه‌ك بۆ زیاتر تێگه‌یشتن له حاڵه‌ته‌كانی وه‌ك خه‌مۆكیی و بێهۆشبوونی ماوه‌درێژ و ئۆتیزم. یه‌كێك له به‌شدارانی ئه‌م پرۆسه‌یه ئاماژه به‌وه ده‌دات ئه‌و له‌رینه‌وه‌یه‌یان بۆ كه‌سێكی مردوو ئه‌نجامداوه، كه ژنێكی ته‌مه‌ن 54 ساڵ بووه‌و به‌هۆی هه‌وكردنی سییه‌كانییه‌وه مردووه و هیچ زیانێك به‌ر مێشكی نه‌كه‌وتووه، چونكه مرۆڤی زیندوو ناتوانێت به‌رگه‌ی پشنكنینی له‌و جۆره بگرێت كه ماوه‌ی چوار ڕۆژ بخایه‌نێت، هه‌روه‌ها به‌رله كاره‌كه‌یان زاناكان دۆخێكی تایبه‌تیان بۆ مێشكه‌كه دروستكردووه كه به جێگیریی هێشتویانه‌ته‌وه و ڕێگه‌ی داوه به به‌رگریی كردنی شه‌پۆله موگناتیسییه جێگیره‌كان. خاڵێكی تریش له پرۆسه‌كه‌دا كه بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی كه‌سێكی مردوو هه‌ڵبژێردرێت ئه‌وه‌یه گه‌ر ئه‌و وێنه‌یه بۆ كه‌سێكی زیندوو بگیرایه له‌وانه‌بوو وێنه‌كه زۆر ڕون نه‌بێت به هۆی هوروژم و جووڵه‌ی خوێن بۆ مێشك، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌نده، به‌ڵكو ئه‌و ڕووپێوه تیشكییه‌ی له‌و وێنه‌گرتنه‌دا به‌كار هێنراوه زۆر به‌هێزتره له‌وانه‌ی له نه‌خۆشخانه‌كاندا به‌كاردێت، چونكه چه‌ند وێنه‌یه‌كی خستووته‌ڕوو كه زۆر وورده و هه‌ندێكیان قه‌باره‌یان له (0.1) ملیمه‌تر بچوكتره. زاناكان سه‌رسامیی خۆیان له‌وه ده‌ربڕیوه و ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه كه پێشتر وێنه‌ی وا ورده‌كاریان نه‌بینیوه و هیوادارن ئه‌م كاره‌یان ڕێخۆشكه‌ر بێت بۆ توێژینه‌وه‌ی زیاتر سه‌باره‌ت به دروستیی مێشك. هه‌ر ئه‌و زانایانه ئه‌وه‌شیان خستووه‌ته ڕوو كه ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی پێیگه‌یشتون وایان لێده‌كات زیاتر له شیكاریی مێشكی مرۆڤ تێبگه‌ن له هه‌ردوو دۆخی له‌شساغیی و نه‌خۆشییدا. زاناكان له‌و وێنه نوێیه‌دا به‌شی بادامه ده‌مارییان به ڕوونی بینی كه بریتییه له‌كۆمه‌ڵه ده‌مارێك و به ئه‌ندازه‌ی ده‌نكه بادامێك ده‌بێت‌و حاڵه‌ته‌كانی وه‌ك نیگه‌رانیی و ئۆتیزم وخه‌مۆكیی و پشێویی و ماندوێتی كه به هۆی شۆك یان ترسه‌وه دروستده‌بێت ، هۆكاره‌كه‌ی ئه‌ركی ناسروشتیی ئه‌و ده‌نكه بادامه بێت ئه‌ویش به هۆی نه‌مان یان ناهاوسه‌نگیی كیمیاییه‌وه ڕووده‌دات. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی له‌و وێنه نوێیه‌دا به‌ڕوونی ده‌ركه‌وتوه به‌شی مێشكۆكه‌یه، كه ڕۆڵی سه‌ره‌كی هه‌یه له كۆنتڕۆڵكردنی جووڵه‌ی مرۆڤدا، هه‌موو ئه‌مانه‌ش له پێشتردا به‌و ڕوونییه نه‌بینراون به‌بێ ڕووپێوێكی تیشكیی وا به هێز كه هێزه‌كه‌ی گه‌یشتووه‌ته 7 تسێلا ، خودی تسێلاش یه‌كه‌یه‌كی پێوانه‌ی كایه‌ی موگناتیسییه، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه هێزی ئامێری له‌رینه‌وه‌ی موگناتیسیی نه‌خۆشخانه‌كان ته‌نها 3 تسێلایه. سه‌رچاوه: العلوم والتكنولوجیا
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure