فەریدوون سامان
نووسه‌ر و شاعیر فه‌ره‌یدوون سامان له دووتوێی دووبه‌رگدا كۆبه‌رهه‌می شانۆیی هونه‌رمه‌ندی نه‌مر ته‌ڵعه‌ت سامانی برای ئاماده‌كردووه بۆ چاپ و پێشه‌كی بۆ نووسیوه ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قی پێشه‌كی كۆبه‌رهه‌مه‌كه‌یه. هونه‌رمه‌ند و نووسه‌ری شانۆیی مامۆستای كۆچكردوو ته‌لعه‌ت سامان ناوێكی دیار و گه‌شی ناو دونیای نووسین و هونه‌ری شانۆی كوردییه، له هه‌مانكاتیشدا ده‌توانین بڵێین پێشه‌نگی قوتابخانه‌ی پێگه‌یاندن و دروستكردنی ده‌یان ئه‌كته‌ری دراما و شانۆیی بووه له شاری هه‌ولێر، چونكه به‌ر له كاره هونه‌رییه‌كانی كۆچكردوو له‌و شاره‌دا شتێك نه‌بوو به ناوی بزاڤی شانۆیی كوردی، مه‌گه‌ر لێره‌و له‌وێ له‌سه‌ر ئاستی چالاكی قوتابخانه‌كانی سه‌ر به به‌ڕێوبه‌رایه‌تی په‌روه‌رده، ساڵی جارێك یان دووان كارێكی هونه‌ری ساده له‌سه‌ر ئاستی ئۆپه‌ریتی منداڵان له بۆنه نیشتمانییه‌كاندا پێشكه‌ش كرا بێت، به‌ڵام به ده‌ركه‌وتن و هاتنی مامۆستای نه‌مر ته‌لعه‌ت سامان پتر له نیو سه‌ده له‌و بواره‌دا خزمه‌تی به بزاڤی شانۆ و درامای كوردی كرد له كوردستاندا و به‌تایبه‌ت له شاری هه‌ولێردا، لێره‌دا ئاماژه به ژیننامه‌ی نووسه‌ر و هونه‌رمه‌ندی كۆچكردوو كه له‌و كتێبه‌ی به‌رده‌ستتان دایه و به تێر‌و ته‌سه‌لی باس له كاره هونه‌رییه‌كانی كراوه، هه‌ر له سه‌ره‌تای تافی لاوێتیدا له ته‌مه‌نی شانزده ساڵی بۆ یه‌كه‌مجار به چه‌ند ده‌قێكی ئیزگه‌یی به‌شداری چالاكییه‌كانی رادیۆی كوردی به‌غدا ده‌كات، دواتریش هه‌ر له ساڵی 1967وه‌ك خولیا و عیشقێكی سه‌رمه‌دی بۆ هونه‌ری دراما و شانۆ روو ده‌كاته به‌شی شانۆی ئه‌كادیمیای هونه‌ره جوانه‌كانی زانستگای به‌غدا، له ساڵی 1970 لیسانسی هونه‌ری نواندن له‌و كۆلیژه به‌پله‌ی زۆر باشه وه‌ده‌ست ده‌هێنێت. به‌یاننامه‌ی یانزه‌ی ئاداری ساڵی 1970 هه‌لێكی زێڕین بوو بۆ هونه‌رمه‌ندی كۆچكردوو كه سوود له ئازادی رۆشنبیری و چاپه‌مه‌نی كوردی له‌و قۆناغه وه‌رگرێت و بره‌و به كاره هونه‌رییه‌كانی بدات، وێڕای نووسینی نزیكه‌ی په‌نجا ده‌قی درامی و شانۆیی. چه‌ندان تیپی هونه‌ری شانۆیی وه‌ك تیپی شانۆی لاوانی دیموكراتی كوردستان، كۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ر و وێژه‌ی كوردی، تیپی هونه‌ری نوێی كوردی، دواتر له دوای راپه‌ڕین تیپی شانۆی سامانی دامه‌زراند. هه‌ڵبه‌ته مژار و ناواخنی تێكسته شانۆییه‌كانی كۆچكردوو زۆربه‌ی زۆریان گوزارشت بوون له پرسی نه‌ته‌وه‌ی كورد و كێشه مێژووییه‌كانی و ره‌خنه‌گرتن بوون له ده‌سه‌ڵاتی داگیركه‌رانی كوردستان و كۆنه‌په‌رستانی ناوه‌خۆ له ده‌ره‌به‌گ و سته‌مكارانی كۆمه‌ڵگای كوردی، پشت به‌ستن به چیرۆكه میللییه‌كان و داستانه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان زۆرترین شاكاری هونه‌ری شانۆیی ئافراند، له‌وانه‌ش ده‌قگه‌لی شانۆیی (مه‌م و زین. فه‌قێ ئه‌حمه‌دی داره‌شمانه، قه‌ڵای دمدم. شاری ئه‌وین. قه‌ل و رووته، پیلان، زنجیره درامای كه‌وه‌كانی قه‌ره‌چووخ و خانزادێكی تر…هتد)، وێڕای ئاماده‌كردنی ده‌یان كاری هونه‌ری بۆ شاكاره كانی وه‌ك رۆمانی حه‌مه‌دۆك و داستانی چیای ئاگری یه‌شار كه‌مالی رۆماننووسی توركی به ره‌سه‌ن كورد كه له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی سته‌مكاری به‌عسدا گه‌وره‌ترین دژایه‌تی و رووبه‌ڕووبوونه‌وه و به‌رخۆدان بوو له رێگای هونه‌ری شانۆدا. مایه‌وه ئه‌و بڵێم كۆچكردوو له‌و ساڵانه‌ی دوایی ژیانی سه‌باره‌ت به زۆر هۆكار، له‌ره‌وشی هونه‌ری شانۆی كوردی بێ تاقه‌ت بوو، من وه‌ك برا بچووكی خۆی هانمدا كه سه‌رجه‌م ده‌قه شانۆییه‌كانی بخاته به‌رده‌ستم بۆ ئه‌وه‌ی له فه‌وتان رزگاری بكه‌م و وه‌ك كتێب بۆی چاپ بكه‌م، ئه‌وه دوای هه‌وڵی بێ‌وچان و ماندووبوونی زۆر و گه‌ڕان به دووای تێكسته هونه‌رییه‌كانی. لێره‌و له‌وێ ژماره‌یه‌كی به‌رچاومان ده‌ست كه‌وته‌وه، منیش خۆبه‌خشانه قۆڵم لێهه‌ڵمانی دوو كارم بۆ ئه‌نجامدا، یه‌كیان زۆرینه‌ی ده‌قه‌كانم بۆ تایپ كرد، دووه‌م له رووی زمانه‌وانی و رێنووس و خاڵبه‌ندییه‌وه ده‌ستم به هه‌موویان داهێنا، ئه‌وه بوو له رێگای ده‌زگاكانی چاپه‌مه‌نی وه‌ك به‌ڕێوبه‌رایه‌تی چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی سلێمانی، به‌ڕێوبه‌رایه‌تی شانۆی هه‌ولێر، ده‌زگای چاپ و وه‌شانی ئاراس كتێێبه‌كانیمان به چاپ گه‌یاندا، دواجاریش مخابن دوای كۆچی ناواده‌ی هونه‌رمه‌ندی نه‌مر، خانی چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی موكریان ئه‌و ئه‌ركه پیرۆزه‌یان خسته ئه‌ستۆی خۆیان، سه‌رجه‌م كتێبه‌كانی كه پێج كتێبی چاپكراو بوو له‌دوتوێی كۆبه‌رهه‌می شانۆییدا به چاپ گه‌یاند، هیوادارین توانیبێتمان كه‌مێك له‌و قه‌رزه بده‌ینه‌وه مامۆستا ته‌لعه‌ت سامانی هه‌رده‌م له یاد كه نزیكه‌ی په‌نجا ساڵ خزمه‌تی به چه‌ندان نه‌وه‌ی هونه‌ری و بزاڤی شانۆیی له كوردستان كرد…
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure