گروپی فۆتۆگرافه‌رانی گه‌ڵا به هاوكاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ڕۆشنبیری هونه‌ری هه‌ڵه‌بجه، له‌ژێر ناونیشانی (شه‌به‌نگی چاوی سروشت نیگای خانمان بۆ سروشت و جوانی) پێشانگای هاوبه‌شی فۆتۆگرافی بۆ خانمانی كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات و باشوور له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، له‌ناو باخچه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ڕۆشنبیری و هونه‌ری هه‌ڵه‌بجه ده‌كاته‌وه. دانا ئه‌حمه‌د پێنجوێنی به‌رپرسی ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی گروپی فۆتۆگرافه‌رانی گه‌ڵای راگه‌یاند: وه‌ك وه‌فایه‌ك بۆ (پێنج هه‌زار په‌پووله‌ی بێ‌تاوان) ئه‌م پێشانگایه بۆ ماوه‌ی یه‌ك ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت، به به‌شداری 47 خانمی فۆتۆگرافه‌ری كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات و باشور ده‌بێت، ئامانجمان له كردنه‌وه‌ی ئه‌م پێشانگایه هاندان و پاڵپشتیكردنیان و ڕه‌خساندنی بواری زیاتره بۆ خانمان و كاركردنیان له‌بواری فۆتۆگرافی و به‌رده‌وامبوونیان، بۆیه وه‌ك ڕێزێك له به‌رامبه‌ر به‌شداریكردنیان له‌م پێشانگایه له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ڕۆشنبیری هونه‌ری هه‌ڵه‌بجه سوپاسنامه به‌سه‌ر سه‌رجه‌م به‌شداربوواندا دابه‌شده‌كرێت. وتیشی: گروپی فۆتۆگرافه‌رانی گه‌ڵا له یه‌كه‌م رۆژی پایزی ساڵی 2018وه دامه‌زراوه‌و خۆشبه‌ختانه ڕۆژ به‌ڕۆژ ئه‌ندامان ڕووی له‌هه‌ڵكشانه‌و تائێستا نزیكه‌ی 100 فۆتۆگرافه‌ر ئه‌ندامی گروپه‌كه‌یه له ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم، له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنیشیه‌وه تائێستا 8 گه‌شتی فۆتۆگرافی و 3 چالاكی ژینگه‌یی و 3 پێشانگای كردۆته‌وه. روونیشكرده‌وه: هۆكاری ناونانی گه‌ڵا بۆ گروپه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی گه‌ڵا له هه‌رچوار وه‌رزی ساڵدا هه‌یه‌و ئامانجی گروپه‌كه‌ش ناساندن و به دیكۆمێنتكردنی سروشت و كه‌لتورو كه‌له‌پوری كوردیه به وڵاتانی ده‌ره‌وه. خاك - ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی گروپی فۆتۆگرافه‌رانی گه‌ڵا
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure