به‌پێی نوێترین توێژینه‌وه‌ی پزیشكانی بواری ته‌ندروستی، پێویسته مرۆڤ رۆژانه گرنگی به‌خواردنی سێ‌و بدات، به‌هۆی ئه‌وه‌ی پێكهاتووه له‌و ڤیتامین و پڕۆتینانه‌ی كه سوودیان هه‌یه بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ. له‌باره‌ی میوه‌ی سێ‌و پزیشكانی بواری ته‌ندروستی ده‌ڵێن: یه‌كێكه له به‌سوودترین میوه‌كان و هه‌روه‌ها نرخێكی گونجاوی هه‌یه، بۆیه رۆژانه مرۆڤ ده‌بێت سێ‌و بخوات، جگه‌له‌وه‌ش هه‌روه‌ها پێكهاتووه لهڤیتامینی سی. هه‌روه‌ها پزیشكان ئاشكراشی ده‌كه‌ن كه ئه‌و رۆژانه‌ی سێ‌و ده‌خۆیت، پێویستت به‌سه‌ردانی پزیشك نابێت، بۆیه له‌م بابه‌ته‌دا ۹ هۆكار ده‌خه‌ینه‌ڕوو له‌باره‌ی سووده‌كانی میوه‌ی سێ‌و. ۱ هاوكاره بۆ دابه‌زاندنی كێش. ۲ به‌هۆی ئه‌وه‌ی مادده‌ی شه‌كری كه‌م تێدایه، سوودی هه‌یه بۆ ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشی شه‌كره‌یان هه‌یه. ۳ پارێزی له‌ته‌ندروستی دڵ ده‌كات. ۴ دژی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه كارده‌كات. ۵ فشاری خوێن داده‌به‌زێنێت. ۶ دژی نه‌خۆشی بیرچوونه‌وه‌یه. ۷ ته‌ندروستی ددان به‌هێز ده‌كات. ۸ خواردنی سێ‌و ددان سپی ده‌كاته‌وه. ۹ به‌رگری له‌باری ته‌ندروستی جگه‌ر ده‌كات. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure