په‌یوه‌ندییه‌كی سه‌ركه‌وتوو له نێوان هاوسه‌راندا وه‌كو دیاری پێشكه‌شت ناكرێت، به‌ڵكو گرنگه هه‌وڵ بده‌یت بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌تدا ژیانێكی خۆش دروست بكه‌یت، له یه‌كه‌م ناسینه‌وه گرنگه په‌یوه‌ندی گفتوگۆكردنت باشبێت و قوربانی بۆ یه‌كتر بده‌ن، له‌م بابه‌ته‌دا رێنمایی ده‌ده‌ین له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی سه‌ركه‌وتن له نێوان په‌یوه‌ندی هاوسه‌راندا. • متمانه‌تان به یه‌كتر هه‌بێت. • پشتی یه‌كتر بگرن. • ناخۆشی له نێوان په‌یوه‌ندیتان لای كه‌سانی تر باس مه‌كه‌ن. • پشت به تواناكانی خۆت ببه‌سته. • لێبوردنت هه‌بێت. • گرنگی به گفتوگۆكردن بده. • باسی حه‌زه‌كانی یه‌كتر بكه‌ن. • گوێ بۆ یه‌كتر بگرن. • كات دابین بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی پێكه‌وه كات به‌سه‌ربه‌رن. • به‌رده‌وام گه‌شبین به. • هاوكاری یه‌كتر بكه‌ن له ئیشوكاری ناوماڵدا. • گرنگی به به‌رنامه‌ی دارایی بده‌ن. • هه‌ڵه‌كردن له كرداری یه‌كتردا قبوڵ بكه‌ن. • گۆڕانكاری قبوڵبكه له كاتێكدا پێكه‌وه ژیان له‌گه‌ڵ یه‌كتردا ده‌گونجێنن. خاك – س/ ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure